AP ١٣٩٦ بەفرانبار ١٧ ١٠:١٦

پاش کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی عێراق؛

ڕاگه‌یێندراوی شاندی کورد له‌ ده‌ستکه‌وتی سه‌فه‌ری به‌غدا

ڕاگه‌یێندراوی شاندی کورد له‌ ده‌ستکه‌وتی سه‌فه‌ری به‌غدا

شاندی هاوپەیمانی و گۆڕان و كۆمەڵ بەیاننامەیەكیان لەبارەی سەردانەكەیان بۆ بەغدا بڵاوكردەوە.

به‌ ڕاپۆرتی  ئاژانسی هه‌واڵی مێهر؛ شاندی کوردی ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ "لە هەموو كۆبوونەوەكانماندا جەختمان لەسەر زەرورەتی پێدانی موچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێم و ماف و شایستە داراییەكانی پێشمەرگە و كۆتایی هێنان بەو دۆخەی خورماتوو و كەركوك و سەرگەڕان و ناوچە جێناكۆكەكان و پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان كردووەتەوە".

ئاماژە بەوەشكراوە که‌ "لەكۆبوونەوەكانماندا ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد و دەستاودەستكردنی ئاشتییانەی دەسەڵات لەهەرێم و عێراق تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكان بوون، لەگەڵ پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان".

ئەوەش خراوەتەڕوو که‌ "بەرپرسە باڵاكانی عێراق‌و سەركردەی هێزو لایەنە سیاسییەكان پشتیوانیان لە داواكارییەكانی وەفدی هاوبەشی كوردستان كرد. "

رونیشیكراوەتەوە: "عەبادی هەروەها بەڵێنیدا ئەو هەنگاوانە لە زوترینكاتدا جێبەجێبكرێت، دوای وردبینی لیستی موچەخۆران، بە وردی تاوتوێی پیادەكردنی ئەو هەنگاوانەش كران بۆ كۆتاییهێنان بە بارودۆخی ناوچە جێناكۆكەكان".

هەرلەبەیاننامەكەدا هاتووە؛ "سەردانی ئەم وەفدە دوای ئەوە دێت كە ئێمە هەوڵێكی زۆرماندا بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی كاتی، بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی‌و چارەسەركردنی پرسی بژێوی هاوڵاتیانی هەرێم‌و كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا لەسەر بنەمای دەستور، بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێم سوربوون لەسەر درێژەدان بە هەمان شێوازی كاری رابردوویان".

News ID 15857

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha