بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەکانی ڕێبەری باڵای شۆڕش لە دیدار لەگەڵ بەرێوەبەرانی کۆنگرەی شەهیدان و گیانبەخت کراوانی ڕۆحانی پارێزگای قوم کە مانگی ڕابردوو بەڕێوەچوو، ئەمشەو لە کۆڕبەندەکەدا لە قوم خوێندرایەوە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی لەم دیدارەدا بەشداریی جیدی و بەرفراوانی ڕۆحانییەکان لە مەیدانی جەهاد و بەرەنگاریی و شەهادەت لە ڕێگای خودای بە پرسێکی گرینگ زانی و وتیان: هەر کاتێک مامۆستایانی ئایینیلە بەرانبەر دوژمنانی ئیسلام و ئێراندا وەستا، سەربەرز بووکە نموونەی سەرکەوتووی لە ڕەوتی شۆڕشی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیمام بوو.
جەختیشیان کرد کە ئەگەر ڕۆحانیەت نەدەهاتە ڕیزی بەرەنگاریی ڕژێمی شا هەرگیز شۆڕشی ئیسلامی سەرنەدەکەوت.
ئەوەشیان وت کە ئەمڕۆ ئەرکی ڕۆحانیەت شۆڕشی بوون، ناساندنی دوژمن و ئامادەیی بۆ بەرەنگاریی لەگەڵ مەکرەکانی ئەوانە.
Your Comment