بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ڕەبێعی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کارگرووپی پسپۆڕی کاری کوردستان کە لە هۆڵی شوهەدای دەوڵەتی ئیدارەی پارێزگا بەڕێوە چوو، وتی: سەردەمی شەڕ ئیمکانی سەرمایەدانەریی لە پارێزگا سنوورییەکان وەکوو کوردستانی گرت و ئەمە بووە هۆی ئەوەی کە ئو ناوچە تووشی نابەرابەری ببێت.
ناوبراو وتیشی: لە سەر ئەو باوەڕەم پارێزگا بەستێنی بەنرخ وەکوو سنووری بەربڵاوە کە بە ئاسانی دەتوانرێت لە ئەو بەستێنە کەڵک وەربگیردرێت بۆ کار و پیشە.
وەزیری کار بە وتنی ئەوەی کە پێویستمان بە بنکەسازی هەیە، وتی: ژوورەکانی ئیسناف، پیشە و بازرگانی پارێزگا بنکەی نیشتمانی و نێودەوڵەتی پیشەیی لە کوردستان بکەنەوە تا بەستێن بۆ کاری زیاتر لە ناوچەکە دروست بێت.
Your Comment