به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئیندیپێندنت، هیتر نائۆرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه ڕایگه‌یاند که ڕێکس ته‌یلێرسۆن و سێرگئی لاورۆف له میانه‌ی گفتوگۆیه‌کی تهلهفوونی سه‌باره‌ت به مووشه‌که باڵستیک و ناڤۆکییه‌کانی کۆریای باکوور به ڕێککه‌وتن گه‌یشتوون.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌مباره‌وه زیادی کرد: مسکۆ و واشنتۆن جه‌ختیان کرد که پیۆنگ یانگ وه‌ک وڵاتێکی ناڤۆکی قبوڵ ناکه‌ن.
نائۆرت پاگه‌نده‌ی کرد که له نێوان ژماره‌یه‌کی زۆر بابه‌ت بۆ گفتوگۆ کردن هه‌ر دوو لا به‌م ڕێککه‌وتنه گه‌یشتوون که سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنی سیستمی مووشه‌کی کۆریای باکوور پێکه‌وه ڕێککه‌وتنیان هه‌بێت.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی هیتر نائۆرت له‌مباره‌وه هاتووه: مسکۆ و واشنتۆن ڕێککه‌وتن که له درێژه‌ی چاره‌سه‌ر کردنی سیاسی ئه‌م بابه‌ته به ئامانجی گه‌یشتن به کۆریایه‌کی بێ چه‌کی ناڤۆکی هاوکاری یه‌کتر بکه‌ن.
Your Comment