تورکیا باکووری دهۆکی بۆردومان کرد

شایەدانی نزیک لە بۆردومان کرانی بنکەکانی پەکەکە لە باکووری دهۆک لە هەرێمی کوردستان لە لایەن فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه"، شایەتحاڵانی نزیک لە بۆردومان کرانی بنکەکانی پەکەکە لە باکووری دهۆک لە هەرێمی کوردستان لە لایەن فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا هەواڵیان دا.

بە وتەی یەکێک لە شایەدان بە ناوی "زەنار تۆفی"، فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەندین بنکەی پەکەکەیان لە چیای مەتین لە باکووری پاریزگای دهۆک لە نزیکیی سنووری عێراق و تورکیا بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بۆردمان کرد و بە هۆی ئەو بۆردومانە ئاسمانی ناوچەکە لە دووکەڵدا ڕەش داگەڕاوە و تا ئێستا خەسارەتەکانی ئەو هێرشە باس نەکراوە.

شایانی باسە کە پەکەکە دوو رۆژ لەوە پێش کۆبوونەوەیەکی بۆ پێکهێنانی هەرێمێک لە چیاکانی قەندیل لە هەرێمی کوردستان لە سنووری ئەو وڵاتە لە گەڵ تورکیا بەڕێوەبردبوو کە بەرەوڕووی کاردانەوەی بەرپرسانی عێراقی و دەوڵەتی تورکیا ببووەوە.

News Code 15561

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =