به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لعه‌ره‌بی نوێ، ده‌وڵه‌تی به‌غدا ڕایگه‌یاندووه که به‌غدا به مه‌به‌ستی ده‌ست پێ کردنی دانوستانه سیاسییه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێم چه‌ند مه‌رجێکی دیاری کردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌غدا ڕایگه‌یاندووه که ده‌رنجامی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم له به‌غدا دبێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه نه‌ک ئه‌وه‌ی ههڵبسپێردرێت. هه‌روه‌ها هه‌موو ڕێچکه سنوورییه‌کان و فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت به ده‌وڵه‌تی به‌غدا بسپێردرێت.
مه‌رجی دیکه‌ی به‌غدا بۆ هه‌رێمی کوردستان، ڕاده‌ست کردنی داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانه به ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی. هه‌رێم هه‌روه‌ها ده‌بێت باجه‌کانی سه‌ر خه‌ڵکی هه‌رێمیش ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بکات.
هه‌روه‌ها، به‌غدا ڕایگه‌یاندووه که هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که ڕێکخراوی دادی عێراق له دوایانه و له هه‌رێم نیشته‌جێن ده‌بێت ڕاده‌ستی به‌غدا بکرێنه‌وه. کورده‌کان ده‌بێت بگه‌ڕینه‌وه بۆ سنووره‌کانی ساڵی ۲۰۰۳.
له لایه‌کی دیکه‌وه، ده‌وڵه‌تی به‌غدا ڕایگه‌یاندووه که هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ده‌بێت ته‌ڤڵی هێزه سه‌ربازییه‌کانی عێراق بن، هه‌روه‌ها پێشوازی کردن له به‌رپرسانی وڵاتانی جیهانی ده‌بێت به مۆڵه‌تی فه‌رمی به‌غدا ئه‌نجام ببێت.
Your Comment