به ڕاپۆرتی ئاژانس مێهر له ڕاشا توده‌ی، ئاژانسی منداڵانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نوێترین ڕاپۆرتی خۆی سه‌باره‌ت به منداڵانی موسوڵمانی میانمار ئاماژه‌ی داوه که نزیک به یه‌ک له چواری ئه‌م منداڵانه له قات و قڕی دان.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته که سه‌باره‌ت به منداڵانی میانماری هه‌ڵاتوو له وڵاته‌که‌یان نووسراوه، نزیک به ۲۷ له سه‌دی ئه‌م منداڵانه له که‌مپه‌کانی به‌نگلادش له برسیه‌تی ئازار ده‌کێشن.
ده‌وترێت که ئه‌م ئاماره ته‌نیا بۆ دوو مانگی پێشووی زاینییه که سه‌باره‌ت به موسوڵمانانی میانمار کۆکراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به پێی ئاماره‌کان ته‌نیا له میانه‌ی مانگی ئاگوست به‌ملاوه، زیاتر له ۶۵۵ هه‌زار موسوڵمانی میانماری له ماڵه‌کانی خۆیان ڕایان کردووه و ئاواره‌ی وڵاتی به‌نگلادش بوون و تووشی پاکتاوی نژادی بوون.
Your Comment