به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، سه‌رله‌شکه‌ر محه‌مه‌د باقری سه‌رۆکی ئه‌رکانی گشتی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئێران له کۆڕبه‌ندێکی زانکۆی تاران وتی: پیلانێک داڕێژرا و عیراق و سووریای گرته‌وه له به‌رانبه‌ر دا به‌ره‌ی به‌رخۆدان گه‌شه‌ی کرد و توانی له به‌رانبه‌ر کوفردا بوه‌ستێت و سه‌رکه‌وێت.
سه‌رله‌شکه‌ر باقری ڕایگه‌یاند: دوژمن بێکار دانه‌نیشت پاش پیلانی مه‌زه‌بی ، پیلانی ئیتنیکی گیرسا. پرسی هه‌رێمی کوردستانی عێراق پیلانێکی بچووک نه‌بوو. ئه‌گه‌رچی له‌وێدا ساخته‌کاری زۆر گه‌وره کرا به‌ڵام وا نیشانیان دا که به‌ختیان له کوردستانی عێراق و هه‌ندێ وڵاتی دیکه‌دا هه‌یه به‌ڵام ئه‌ندێشه‌ی به‌ره‌ی حه‌ق له‌به‌رانبه‌ریدا وه‌ستا.
جه‌ختیشی کرد که حه‌ق و به‌تاڵ له شه‌ڕی ئه‌ندێشه‌دان و ئه‌گه‌ر که‌مته‌ر خه‌م بین شکستی گه‌وره ده‌بینین.
بۆچوونی ئێوە