ڕاپۆرتی گه‌شتیاریی مێهر؛

"سەر ئاغا سەید"؛ گوندێکی سه‌ره‌نجڕاکێش لەناو دڵی زاگرۆس

ناسەی هەواڵ: 4181771 -
لە کوهڕەنگەوە بەرەو رۆژئاوا کە دەچیت تابڵۆیەک سەرنجت ڕادەکێشێت؛ تابلۆیەک کە ناوەنیشانی گوندی "سەر ئاغا سەید"ی پێوەیه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر؛ له‌ چوارمه‌حاڵی به‌ختیاریدا و ده‌که‌وێته‌ لای ڕۆژاوای پارێزگاکه‌ و ڕاست ناودڵی کیوه‌کانی زاگرۆسه‌، له‌و جاده‌یه‌وه‌ کە دەڕۆی دەبێ ماڵئاوای لە جادەی قیرتاو بکەی و هەنگاو بنێیتە ناو جادەیەکی تۆناتۆنی خاکی، هەتا دەگەیتە دڵی زاگرۆس. "سەر ئاغا سەید" گوندێکە کە سەرەڕای پاراستنی ڕەسەنایەتیی، ناوی لە ناو گوندە پلیکانییەکانی ئێراندا کەمتر بیستراوە.

"سەر ئاغا سەید" گوندێکە بە نژیارڤانیی بنارە کێوی و پلیکانی و خانووەکانی لە خشت هەڵچنراوە و وەک ماسوولەی زاگرۆس ناوی لێ دەبرێت. دەرگا و پەنجێرەی تەواو ماڵەکانی بەرەو سروشتی سەوز و ئیمام زادەیەکدا دەکرێتەوە. زۆربەی ماڵەکانی "سەر ئاغا سەید" بێ پەنجێرەن و دەرگاکانی تاقە دەلاقەی چوونە ناو ماڵن. نژیارڤانیی ئەو گوندە بە جۆرێکە کە حەوشەی هەر ماڵێک سەربانی ماڵی خوارەوەیە و ماڵەکان بە شێوەی زنجیرەیی پێکەوە گرێیان خواردووە.

خەڵکی ئەم گوندە لە گەڵ تەواو سەخڵەتییەکانی ژیان ڕاهاتوون و زۆر دڵ کرراوە و بێ گلەیی و گازەندەن. ئاژەڵداری و کشتوکاڵێکی زۆر کەم تاقە رێگەی بژێوی ئەم خەڵکەیە. لە رۆژئاوای گوندەکە ناوچەیەکی بە ناوی "بێ ئاوە"ی لێیە کە دەڵێن پێش هاتنی ئاغا سەید بۆ ئەو ناوچەیە شوێنی پێشتر گوندەکە بووە. شۆرەکانیی ئەو ناوچەیە یەکێکە لە شێوەکانی بژێو و داهاتی ژنانی ناوچەکە. هەر کەس پشکێکی دیاری کراوی لەو کانییە هەیە و لە کاتژمێرە دیاری کراوەکاندا هەر کەس هەسێڵی خۆی پڕ دەکات لە ئاوخوی و چەند رۆژ دواتر و پاش وشک بوونی ئاوەکە خوێکەی بۆ خاوەن هەسێڵەکە بە جێ دەمێنێت.

گوندی "سەر ئاغا سەید" سەرەڕای جەماوەری نزیک بە ٣٠٠٠ هەزار کەس، تاقە ئیمکاناتێکی ئاسوودەیی کە پێی بڕاوە کارەبایە و ئیتر نە دەرمانگەیەک شک دەبەن و نە جادەیەکی ئاسفاڵت. ڕەنگە نەکرێت "سەر ئاغا سەید" وەک شوێنی ژیان و حەوانەوەی ژیانی مۆدێرن وێنا بکەی و لە گەڵ داکردنی یەکەم بەفر رێگەی پەیوەندیی ئەم گوندە بە تەواوی دادەخرێت و تا بەهار هیچ پەیوەندییەک لە گەڵ دەرەوەی گوند مەیسەر نابێت و دەڵێی کۆتایی جیهانە و دەرگای جیهانی بەڕوودا داخراوە.

ناردنی بۆچوون

2 + 2 =