بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی دووهەمین دووساڵانەی خۆشنووسی کوردی ئەمڕۆ شەممە لە کۆنإرانسی ڕۆژنامەڤانی هەواڵدەرییەکانی پارێزگا لە سنە لە بەڕێوە چوونی دووهەمین دووساڵانەی خۆشنووسی کوردی لە ئەو پارێزگایە هەواڵی دا و وتی: دووساڵانەی خۆشنووسی ئەمساڵ بە ناوی مەلا حەسەن حەزین ناودێری کراوە.
سابیر میکائیلی وتی: ئەو بەرنامە لە ئاستی نەتەوەیی و بە ها وکاری و پالپشتی ئیدارەی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای کوردستان و بە ئامادە بوونی خۆشنووسانی باڵا و بەرچاوی ئێران لە سنە بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو درێژەی دا: دووساڵانەی خۆشنووسی کوردی بە بەڕێوە بردنی پیشانگایەی لە ئاسەواری نێردراو بۆ دەبیرخانەی دووساڵانە لە ٤ نیگارخانەی گالری سوورە، ئیرشاد، دیار و سنە لە ٨ تا ١٨ ی بەفرانبار دەست پێدەکات.
Your Comment