بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی ڕێکخراوی جەهادی کشتوکاڵی پارێگای کوردستان، موحەمەد پیشداد لە کۆبوونەوەی کومیتەی سەرمایەدانەری پارێزگا لە کوردستان وتی: لە زۆر بواردا کاروباری پێوەندیدار بە ئاسانکاری لە باری وەرگرتنی سەرمایەدانەرەوە لە ئاستی بەرپرسان ئەنجام دراوە بەڵام پێویستە کارناسان هاوکاری، هاوڕێیی و سەرەنجی زیاتر بدەنە ئەم بوارە.
سێپەری وەرگرتنی سەرمایەدانەری ناوخۆیی لە یەکمایەتییەکان ناولێبرد و وتی: ئەبێ لە قۆناغی یەکەمدا گەڵاڵەی شرڤەیی بۆ سەرمایەدانەری بخرێتە بەر دەزت خەڵکی خۆجەییەوە و سەرەتا لە پوتانسیێلی خەڵکی خۆجەیی کەڵک وەربگرین.
جێگری پاراستن و کاروباری زەوینەکانی سەرچاوە سروشتییەکانیش وتی: ئێمە ١٢٥٠ دۆنم لە زەوییە نیشتمانییەکانی پارێزگا کە بەستێنیان هەیە بۆ سەرمایەدانەری لە بەشە جیاوازەکاندا، ناسیومانە کە بۆ گەڵاڵەی شرۆڤەیی، دەینینە ئیختیاری سەرمایەدانەران.
Your Comment