به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی فه‌ڕه‌نسا، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ئاسمانی له نێوان و ڕووسیا و ئه‌مریکا له ئاسمانی سووریا نیگه‌رانه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا لهمباهرهوه ڕایگه‌یاند که ڕه‌نگه وه‌ها شه‌ڕێک ناکۆکی زۆر قووڵ له نێوان ڕووسیا و ئه‌مریکا دروست بکات.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که ڕۆژی چوارشه‌مه له ئاسمانی سووریا ۲ فڕۆمهی ئێف ۲۲‌ی ئه‌مریکا شوێن فڕۆکه‌یه‌کی سۆخۆ ۲۵‌ی ڕووسیا که‌وتن که به پێی لێدوانه‌کانی پێنتاگۆن فڕۆکه‌ی ڕووسی نابێت له‌و شوێنه‌دا بێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا پێشتریش ڕایگه‌یاندبوو که بوونی فڕۆکه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا یاسایی نییه.
هه‌ر له‌مباره‌وه ئیگۆر کۆناشنکۆف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا وتی: فڕۆکه ئه‌مریکاییه‌کان له ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندی فوڕات ڕێگهریان له فڕۆکه ڕووسییه‌کانیان کردووه که داعش بکه‌نه ئامانج.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م لێدوانه‌ی پێنتاگۆن که به‌شێک له ئاسمانی سووریا له کۆنترۆڵی ئه‌وانه دروست نییه، ئه‌وان ده‌بێت ئه‌مه بزانن که سووریا وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆیه و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دانی پێدا ناوه، که‌واته ئه‌مریکا نا‌توانیت له‌م وڵاته پشکی هه‌بێت.
ئه‌و جه‌ختی کرد: به پێچه‌وانه‌ی فڕۆکه‌کانی ڕووسیا ئه‌مریکا هیچ مۆڵه‌تێکی یاسایی له لایه‌ن ده‌میشقه‌وه بۆ بوون له سووریا به ده‌سته‌وه نییه. فڕۆکه‌کانی ئه‌مریکا ڕێگه ناده‌ن که فڕۆکه ڕووسییه‌کان له بنکه و باره‌گای داعشییه‌کان بده‌ن.
Your Comment