بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئەمین مورادی بەرپرسی ئەم ناوەندە هونەرییە لەمبارەوە وتی: لە درێژەی سەرکەوتنە نێونەتەوەییەکانی حەوزەی هونەری سنە، فیلمی ماسی لە دەرهێنانی سامان حسەینپوور لە فستیڤاڵی نێونەتەوەیی "ئەقیانووس" لە سانفرانسیسکۆ و لە بەشی کێبەرکێی ئەم فستیڤاڵە وەرگیراوە.
مورادی درێژەی دا: ئەم فستیڤاڵە بە ناوەڕۆکی پاراستنی ژینگە، ئێکۆسیستەمی دەریایی و پاراستنی ئەقیانووسەکان بەڕێوە دەچێت.
ئەو لە کۆتاییدا وتی: کورتە فیلمی ماسی لەم فستیڤاڵە بەناوبانگە لەگەڵ فیلمگەلی مەکزیکی، ئەمریکایی، پڕۆیی، ئۆستۆراڵیایی، فەڕەنسی، نیۆزیلاندی، ئیتالی، ئایرلەندی و ئاڵمانی کێبەرکێ دەکات و بەختی سەرکەوتنیشی زۆرە.
شایانی باسە کە ٢٣ەهەمین خولی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی ئەقیانووس لە سانفارنسیسکۆی ئەمریکا لە ماوەی١٠ بۆ ١٣ی مارسی ٢٠١٦ بەڕێوە دەچێت.
Your Comment