AP ١٣٩٦ سەرماوەز ٢٥ ٢٠:٠٤

جەعفەری:

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بنکەی سەربازی ناکەنەوە

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بنکەی سەربازی  ناکەنەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە رێبەرایەتی ئەمریکا لە عێراق بنکەی سەربازی ناکەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە، ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە هاوپەیمانی نێودەڵەتی بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا، بنکەی سەربازی هەمیشەیی لە عێراق ناکاتەوە.

نابراو زیادی کرد: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە دوای کردنەوەی بنکەی سەربازی هەمیشەی لە عێراق نییە پاش شکستی داعش.

جەعفەری وتیشی: دەستێوەردانی سەربازی نێودەوڵەتی لە عێراق و پاڵپشتیەک کە لە دەوڵەتی عێراق لە شەڕ دژی داعش ئەنجام دراوە، بە مەرجی پێشێل نەکردنی سەروەری عێراق بووە.

شیاوی باسە کە نایێف شمری جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەڕلەمانی عێراق لەم دواییانەدا رایگەیاندبوو کە عێراق پێویستی بە سەربازانی ئەمریکی یا کردنەوەی بنکە لە لایەن ئەمریکییەکانەوە نییە.

News ID 15279

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha