بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە جروزالم پۆست، بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانیت ڕژێمی زایۆنی بە بێ ئاماژە بە جەنبایەتەکانی ئەو ڕژێمە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، لە ئێران و تیرۆریستەکانی داعش وەکوو کێشەی سەرەکی ناوچەکە ناوی برد.
ناوبراو لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لە گەل فێدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا پاگەندەی کرد: ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە گەڵ کێشەی داعش و توندڕەوی بەتایبەتی لە لایەن ئێرانەوە ڕووبەڕوویە.
نتانیاهۆ بە ئاماژە بە بڕیاری دەوڵەتی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە بۆ بەیتولموقەدەس وتی: تەواوی وڵاتانی ئەورووپیش ئابێ ئورشەلیم (بەیتولموقەدەس) وەکوو پێتەختی فەرمی خۆیان بناسێنن تەنانەت ئەگەر ڕێککەوتنێکی ئاشتی لە گەڵ فەلەستینییەکان وەدەست نەیێت.
موگرینیش لە کاردانەوە بە ڕاگەیێندراوەکەی ترامپ بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ بەیتولموقەدەس لە سەر پێبەند بوونی یەکێتی ئەورووپا بە ڕێککەوتنی ئسلوو جەختی کرد و وتی کە ئەورووپییەکان لە سەر ئەو باوەڕەن بەیتولموقەدەس ئەبێ پێتەختی دوو دەوڵەتی فەلەستینی و ئیسرائیلی بێت.
بۆچوونی ئێوە