به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی سومرییه نیوز، خه‌لیل زوادی، جێگری ئه‌مینداری گشتی کۆمکاری عه‌ره‌ب سه‌باره‌ت به شکستی داعش له عێراق لێدوانی دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌و له‌مباره‌وه جه‌ختی کرد: ده‌ستکه‌وته‌کانی عێراق له شه‌ڕی دژ به داعش به ئاسانی به ده‌ست نه‌هاتووه.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌وه‌ی که عێراق توانی خاکی خۆی له گه‌نده‌ڵێک به ناوی داعش پاک بکاته‌وه، ئاسان نه‌بوو، پیرۆزبایی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه له خه‌ڵکی عێراق ده‌که‌م.
جێگری ئه‌مینداری گشتی کۆمکاری عه‌ره‌ب جه‌ختی کرد که کاری ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی عێراق ده‌بێت هه‌رچی زووتره ده‌ست پێ بکات و بۆ دابین کردنی ئاسایش و سه‌قامگیری عیراق پێویستی به ئاوه‌دان بوونه‌وه‌ی دووباره‌یه.
Your Comment