به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕۆیترز له میانه‌ی ڕاپۆرتێکدا ئاماژه‌ی به یارمه‌تی ۱۰۰ ملیۆن دۆلاری عه‌ره‌بستان به سه‌رۆکی ڕێکخراوی فه‌تح له فه‌له‌ستین کردووه.
ڕۆیترز پاگه‌نده‌ی کرد که ئه‌م یارمه‌تییه ماڵییه بۆ ڕازی کردنی فه‌تحه تاکوو بڕیاره‌که‌ی دۆناڵد ترامپ بۆ گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا به قودس قبوڵ بکات، ئه‌م بابه‌ته له لایه‌ن مه‌حمود عه‌باسه‌وه ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاند که ئه‌م بڕه پاره‌یه وه‌ک یارمه‌تی دانی بودجه‌ی فه‌له‌ستینه که له لایه‌ن ڕژیمی زایۆنی به سه‌ختی گه‌ماڕۆ دراو.
ڕۆیترز ئاماژه‌ی داوه که به‌رپرسانی سعوودییه به لێدوانی دژی گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌که‌ی ئه‌مریکا بۆ شاری قودسن به‌ڵام محه‌مه‌د بن سه‌لمان و مه‌حمود عه‌باس پێکه‌وه سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته کۆبوونه‌یان بووه، بڕیاری گواستنه‌وه‌ی پایته‌ختی ئسیڕائیل بۆ قودس له ۶ مانگی یه‌که‌می ساڵی ۲۰۱۸ ئه‌نجام ده‌بێت.
ڕۆیترز ئاماژه‌ی کردووه که ۴ به‌رپرسی فه‌له‌ستینی دانیان پێداناوه که محه‌مه‌د بن سه‌لمان و مه‌حمود عه‌باس پێشتر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته یه‌کتریان دیوه و گفتوگۆی چڕ و پڕیان کردووه.
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د بن سه‌لمان له‌م کۆبوونه‌وه داوای له مه‌حمود عه‌باس کردووه که سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کانی ئه‌مریکا بۆ ده‌ست پێ کردنی دانوستانه‌کان نه‌رمی بنوێنێت.
بۆچوونی ئێوە