یادداشت؛

یه‌کگرتوویی لە ڕوانگه‌یه‌کی دیکەوە

ناسەی هەواڵ: 4163443 -
شۆڕشی ئیسلامی ئەگەرچی لە جەوهەر و ناوەڕۆکی خۆیدا ئایدیالۆژیایەکی شیعی هەیە، بەڵام ئامانج و مەبەستێکی بەرز بۆ خۆی ڕەچاو کردووە و تەنانەت لە یاسای بنەڕەتیدا ڕاشکاوانە ئاماژەی پێدراوە شۆڕشێکی ئیسلامی، جیهانی و مرۆڤایەتییە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر- یادداشت؛ دوکتۆر عەلی دارابی*؛ جێگری دەنگ و ڕەنگی ئێران بۆ کاروباری پارێزگاکان؛ بە بڵاوکردنەوەی یادداشتێک لە ژێر ناوی "وەحدەت (یەکێتی) لە گۆشەنیگایەکی دیکەوە" وێرای پیرۆزبایی بۆ لە دایکبوونی پێغەمبەری گەورەی ئیسلام (س‌خ) (لە ١٢ی مانگی رەبیعوئەوەڵی بە گوێرەی ڕیوایەتی ئەهلی سوننە لە ١٧ی هەمان مانگدا بە پێی ڕیوایەتی شیعە)ی بە تەواو موسڵمانانی هەر دوو مەزەبەکە، جەختی لە گرینگیی هاوڕیزی و یەکگرتوویی موسڵمانانی جیهان لە حەوتەی یەکێتیدا کردەوە و ئەو یەکێتییەی وەک چەقڵێک بۆ چاوی دوژمنانی ئۆمەی ئیسلامی لێک دایەوە.

لە خوارەوە دەقی یادداشتەکەی دارابی دەخوێننەوە:

هەر وەک ئاگادارن جیاوازیی [نێوان ڕیوایەتی سوننە و شیعە بۆ کاتی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (س‌خ)] تەنیا ٥ رۆژە: هەروەک زۆر کەس کە لە ناسنامەکانیاندا بەرواری لە دایکبوونیان ڕەقەمێکە و لە ڕاستیدا ئەو بەروارە بە گوێرەی دەستنووسی باوەکانیان لە گۆشە و پەراوێزی قورئان یان بەڵگەیەکی دیکە ڕەقەمێکی دیکە.

من خۆم لە ناسنامەکەمدا لە دایکبووی یەکەمی خاکەلێوەی ١٣٤٠ی هەتاوی، بەڵام ئەوی ڕاستە بەراوری لە دایکبوونم ٢٠ی گەڵاڕێژانی ۱۳۳۹یە. بە بێ ئەوەی مەبەستم بەراوەرد کردن بێت، ئەو نموونەیەم بە مەبەستی فام کردنی ئەوە جیاوازییە وەک پرسێکی سروشتی هێنایەوە.

بەختەوەرانە ئەو جیاوازییە بە هۆشیاریی رێبەرانی شۆڕش و بەرپرسان و رێبەرانی فیکریی سوننە و شیعە لە ئێراندا بۆتە بنەمایەک بۆ یەکگرتوویی و هەموو ساڵێک بەو بۆنەوە ڕێوڕەسمگەلێکی تایبەتی بەڕێوەدەچێت.

شۆڕشی ئیسلامی ئەگەرچی لە جەوهەر و ناوەڕۆکی خۆیدا ئایدیالۆژیایەکی شیعی هەیە، بەڵام ئامانج و مەبەستێکی بەرز بۆ خۆی ڕەچاو کردووە و تەنانەت لە یاسای بنەڕەتیدا ڕاشکاوانە ئاماژەی پێدراوە شۆڕشێکی ئیسلامی، جیهانی و مرۆڤایەتییە.

ئەمڕۆ لە سەدەی ٢١ و سەرهەڵدانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەک ئەوپەر میدیاگەلی سەردەم وێنا دەکرێن و هەروەها گۆڕانکاریی بەربڵاو لە بواری جیهانیدا، ئێمە پێویستمان بە ڕاڤەیەکی بەربڵاوتر لە بنەما ئایینی و فێقهییەکانی شۆڕشی ئیسلامین کە هەم کارایی سیستەمی دیموکراسی ئایینی لە سای ئیسلامدا بباتە قۆناغی پراتیگییەوە و هەمیش هەلی جیهانی بەرووی ئیسلامدا کراوەتر بکات و لە بەرامبەر ئیسلام توقێنەری، شیعه توقێنەری و ئێران تۆقێنەریی دوژمنانی شۆڕش، بەرەنگاربوونەوەیەکی کارامە و کاریگەر ئاراستە بکات.

ئێمە لە وڵاتێکدا دەژین کە خاوەن فرەچەشنیی ئیتنیکی و کەمینەگەلی ئایینی و مەزهەبین و چەندین سەدەیە کە پێکەوە لە ژێر نسێی ئێراندا ژیانێکی ئاشتیخوازانەیان بووە. ئەم وڵات رێگەی نەداوە کە بەستێن بۆ ناکۆکییەکان لە پەراوێزدا هەبێت و دەکرێت زۆربەی پرسە هاوپەیوەندەکان بە ئەتنیکەکان و کەمینەگەلی ئایینی و مەزهەبی بە هەوڵی بە کۆمەڵ، گفتوگۆ و دانوستان چارەسەر بکرێت و پێویستێک بە خۆپیشاندان، ناڕەزایەتی و هەوڵی لەو شێوەیە نەبێت.

ئێمە دەبێ بە میکانیزمگەلی عەقڵانی، بۆ چارەسەریی پرسی فەرهەنگ و کۆمەڵایەتی لە بەستێنی فەرهەنگ و کۆمەڵگادا بگەڕێین، نە ئەوەی کە ئەو جۆرە پرسانە ببەینە بواری ئەمنی و ئاسایشەوە و ئەوکات بە کەرەسە و شێوەگەلی سەخت و دژوار و بە بێ ئەوەی ئاور لە وەڵامی لۆژیکی و بەڵگەمەند بە پێدوایستی و داواکارییەکان بدەینەوە، بە سەرکوتکردن یان بە شێوەگەلی ناعەقڵانی بەرەوڕووی ببینەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە هەموو دەزانین ئەوە شێوەگەلە دەرمانێکی کورتەمەودایە و تێچووەکانی وڵاتداری دەباتە سەرێ. ئەمڕۆکە ئێمە پێویستمان بە پێداچوونەوەی دووبارە بە بنەماگەل و پرێنسیپە هاوبەشەکانی یەکێتی موسڵمانانە.

خودای تاقانە، کابە و قیبلەی تاقانە، ئیمان و بڕوا بە دوایین پێغەمبەری حەزەرتی محەمەد (س‌خ)، ئایینی ئیسلام وەک دوا ئایینی خودایی و موعجیزەی قورئانی کەریم وەک دوا پەرتووکی ئاسمانی لە پەنای کەرامەت و مەزنایەتی مرۆیی، ئاشتی و خۆشەویستی، هاوچەشن ویستی، هەرەوەزی، بەرەنگاربوونەوەی دوژمنان و ڕاهاتن لە گەڵ هاوڕێیان، هەر هەموویان لە ئیسلامی سەرانسەر ڕەحمەت و میهرەبانیدا بەدی دەکرێت. بەڵام بۆچی ناکۆکیی موسڵمانان بەوڕادەیە زۆرە کە ئیسلامی ساختەیی و ئەمریکایی رۆژێک لە قەوارەی "ئیسلامی تاڵەبانی"، رۆژێک بە ناوی "ئیسلامی وەهابی" و رۆژێکی دیکە لە قەوارەی "ئیسلامی داعشی" بۆتە هۆی ترس و تۆقانی خەڵکی جیهان و ڕواڵەتێکی دزێو و پڕزەبروزەنگ و نامرۆڤانەیان لە ئیسلام و موسڵمانان یان ئۆمەی پێغەمبەری ڕەحمەتی جیهانیان ئاراستە کردووە؟

لێرەدایە کە ڕۆڵی بلیمەتان، مەرجەعە ئایینییەکان، فەقێهان، موفتیان و زانایانی ئایینی لە شیعه و سوننەدا دژوار و سەخڵەتتر دەبێت. هەر وەک زانایەکی گەورەی ئایینی وەک ئایەتوڵڵا سیستانی لەو پێناوەدا هەنگاویان ناوە و لە پەیامەکەی خۆیاندا فەرموویانە: "گوتاری ئێمە پشت‌ئەستوورە بە بانگەشە بۆ یەکێتی و من گەلی جار وتوومە و دەیڵێمەوە کە مەڵێن برایانی سوننەمان، بەڵکوو پێیان بڵێن ڕۆح و گیانی ئێمە".

نزیکایەتی نێوان مەزهەبەکان و گەشەی ڕیزنان و خۆشەویستیی بەرامبەری موسڵمانان دەبێ ببێتە چەقڵێک بۆ چاوی دوژمنانی ئۆمەی پێغەمبەری ڕەحمەت و خۆشەویستی (س‌خ). کۆماری ئیسلامی ئێران بە تەواو مانا خاوەن تایبەتمەندیگەلی یەکێتی هێنەرانەیە.

* دوکتۆر عەلی دارابی جێگری دەنگ و ڕەنگی ئێران بۆ کاروباری پارێزگاکان

ناردنی بۆچوون

2 + 5 =