به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دوایین ئاماره‌کانی لێژنه پزشکی و فریاگوزارییه‌کانی ئێران نیشانی ده‌دات که به هۆی بوومه‌له‌رزه‌کانی دوێنێ شه‌و، تاکوو ئێسته ۳۲۸ که‌س کوژراون و ۲۵۰۴ که‌سیش له شاره‌کانی ئێران بریندار بوونه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هه‌ر به‌م بۆنه‌وه له ئێران ۳ ڕۆژ ماته‌مینی له سه‌رانسه‌ر پارێزگای کرماشان ڕاگه‌یه‌ندراوه.
زۆربه‌ی شاره و شارۆچکه‌کانی ڕۆژئاوای ئێران به تایبه‌ت له پارێزگای کرماشان خه‌ساری زۆریان به‌ر که‌وتووه و که‌می خیوت له ناو خه‌ڵک و شه‌قامه‌کاندا ده‌بینرێت. تاکوو ئێسته پاش له‌رینه‌وه‌کان له سه‌ر ناوچه سنوورییه‌کان درێژه‌ی هه‌یه و ئه‌مه‌ش به هۆی به‌هێزی بوونی بوومه‌له‌رزه‌کان بووه و ڕنگه تاکوو ۲ حه‌فته‌ی دیکه‌ش دوا له‌رینه‌وه‌کان به هێزی که‌مه‌وه درێژه‌ی هه‌بێت.
شایانی باسه که دوێنێ شه‌و کاتژمێر ۹ و ۴۸ خوله‌ک بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕی ۷.۳ ڕیشته‌ر له ۳۲ کیلۆمه‌تری هه‌ڵه‌بجه ڕوویدا و دواجار چه‌ندین بوومه‌له‌رزه‌ی دیکه شاره سنوورییه‌کانی پارێزگای کرماشان و کوردستانی گرته‌وه.
دەستەی روماڵی جیۆلۆجی ئەمەریکا لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: گوڕی ئەو بوومەلەرزەیەی کە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان گرتووەتەوە ٧.٢ پلە بووە لەسەر پێوەری ڕیشتەر.
لەلایەکی ترەوە سەنتەری بوومەلەرزەی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، سەنتەری رودانی بوومەلەرزەکە لە بازنەى جیۆلۆجیى نێوان جوانڕۆ، پاوە، سەرپێڵى زەها، هەڵەبجە و مەریوان و هەوراماندا بووە و بوومەلەرزەکەش لە قوڵایى ١٩ کیلۆمەترەوە لەو بازنەیەدا ڕوویداوە، کە ئەو بازنەیەش سنووری نێوان ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە و ڕۆژاوای ئێران بووە.
بۆچوونی ئێوە