سه‌ردار مه‌سعود جه‌زایری، وته‌بێژی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئێران له میانه‌ی به‌شداری کردن له نووسینگه‌ی ئاژانسی مێهر له پێشانگای ڕۆژنامه‌وانی ئێران سه‌باره‌ت به سه‌ردانی سه‌رله‌شکه‌ر باقری بۆ سووریا و تورکیا وتی: ئێران له وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌که ده‌توانێت زۆر زیاتر له ڕابردوو په‌یوه‌ندی هه‌بێت و هاوکاریان بکات.
ئه‌و زیادی کرد: جێگه‌ی خۆشحاڵییه که ئه‌رکانی گشتی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئێران به‌ڕیاری داوه که به مه‌به‌ستی په‌ره‌دان به ئه‌منیه‌تی گشتی ناوچه‌که ئاستی هاوکاری و په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراسێ به‌رز بکاته‌وه، به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاتانی سووریا و عێراق.
وته‌بێژی باڵای هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئێران ئاماژه‌ی دا که ئه‌م په‌یوه‌ندیانه له داهاتووشدا په‌ره‌ی زیاتر ده‌سێنێت و زیادی کرد: ئێمه له ڕووی سنووره‌کان، لێکدانه‌وه، ڕاهێنان و ئه‌منیه‌ت و ئاستی دژایه‌تی کردنی گرووپه تیرۆریستییه‌کان و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی خواستی ئه‌مریکا و زایۆنییه‌کان کاری یه‌کجار زۆرمان کردووه که بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مانه زیاتر به ئامانجی خۆیان بگه‌ن پێویستمان به‌وه‌یه که هاوکاری وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌که بکه‌ین.
جه‌زایری جه‌ختی کرد: ئه‌م په‌یوه‌ندیانه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی به‌رگریکارانه په‌ره ده‌سێنێت و هه‌ر ڕۆژ زیاتریش ده‌بێت. بێ گومان سه‌ردانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆکی ئه‌رکانی گشتی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئێران له درێژه‌ی ئه‌م ڕوانگه‌دا بووه.
بۆچوونی ئێوە