کاردانەوەی جان کری بە وتەکانی ترامپ دژی ئێران

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لە کاردانەوە بە ستراتژیی نوێی واشنتۆن هەمبەر بە ئێران، بڕیاری ترامپ بۆ پشت‌ڕاستنەکردنەوەی پابەندبوونی تاران بە بەرجامی بە بڕیارێکی مەترسیدار و ڕێخۆشکەر بۆ قەیرانی نێودەوڵەتی زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جان کری رۆژی هەینی لە کاردانەوە بە ستراتژیی نوێی واشنتۆن هەمبەر بە ئێران بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: "بڕیاری ئەمڕۆی ترامپ بڕیاریکی مەترسیدارە. ئەوە خەریکی سازدانی قەیرانێکی نێودەوڵەتییە و ئەو بڕیارە بەرژەوەندیی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا و نزیکترین هاوپەیمانانمان دەخاتە مەترسییەوە".

ناوبراو وتیشی: "ئەو بڕیارە جۆرێک هەڵقۆستنەوە لە بە قازانجی خۆی و ئایدیۆلۆژیای سەرۆک کۆمارییە کە لە بری پشت‌ڕاستکردنەوەی کارامەبوونی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، هەوڵی ئەوە دەدا بکەوێتە یارییەکەوە لە گەڵ کۆنگریسی و ئێران. هەر بۆیە من هیوادارم کە شەش وڵاتی دیکەی واژۆکاری ئەو ڕێککەوتنە بە جیهان نیشان بدەن کە هەڵسوکەوتی بەرپرسانە بە چ شێوەیەکە و پابەندی ئەو ڕێککەوتنە بمێننەوە و خوببوێرن لەو تۆمەتە درۆیینانەی کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا بڵاوی کردۆتەوە".

جان کری لە درێژەی بەیاننامەکەیدا ڕاشیگەیاند: ناتوانم بڵێم بۆچی سەرۆک کۆمار ناتوانێ ڕێککەوتنێک کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی و هاوپەیمانانمان و کەسایەتییە لێهاتووەکانی کابینەکەی ددان بە ڕاستبوونیدا دەنێن، پشت‌ڕاست بکاتەوە. ئەوان دەزانن کە ئێران پابەندی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بووە و تا کاتێک کە پابەندی ئەو ڕێککەوتنە بێت، ئێمە و هاوپەیمانانمان لە ئاسایشێکی بەرزتردا دەبین. بەڵام بیانووی ترامپ لەوبارەوە هەرچی بێت، ڕاستییەکەی ئەوەیە کە سەرۆک کۆماری بە ناپاوەجێ کردنی ئەو ڕێککەوتنە، لاوازمان دەکات و لە هاوپەیمانانمان دوور دەخاتەوە و دەبێتە هۆی بە‌هێزبوونی توندڕەوەکانی ناو ئێران. لە هەمان کاتدا چارەسەریی قەیرانی کۆریای باکووریش دژواتر دەکات و ئێمە بەرەوڕووی ململانێیەکی سەربازی دەکاتەوە.

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا بە ئاماژە بەوەی کە نزیکەی ٢٨ ساڵ لە ئەنجومەنی پیران بووە، هەنگاوەکانی ئەو ئەنجومەنەی گەڕاندنەوەی ژیرانەی دۆخەکە بۆ حاڵەتی ئاسایی لێک دایەوە و وتی: ئەوە بەو مانایە کە پلانی سەرۆک کۆماری و مانۆرگەلی یاسادانەریی کە پێی وایە بۆ هەمیشە پرسی ئەو ڕێککەوتنە یەکلا دەکاتەوە، وەرناگیردرێت.

ناوبراو سەبارەت بە بڕیارەکانی کۆنگریسی ڕوونی کردەوە: کۆنگرە بەرەوڕووی مەترسیگەلێکە و ئەوان دەبێ تەواو هەنگاوەکانی یاسادانەری لە پێناو ڕاگرتنی ئەو ڕێککەوتنە ڕەت کەنەوە، چونکا ٨ ڕاپۆرتی بەردەوامی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناڤۆکی پابەندبوونی ئێرانی سەلماندووە و سەرۆک کۆمار تا ئێستا چکۆلەترین بەڵگەیەکی بۆ دژایەتی کردنی ئەو ڕاپۆرتانە بەدەستەوە نییە.

جان کری هەڵوەشاندنەوەی ئەو ڕێککەوتنەی لە دۆخێکدا کە ئێران پابەندی بەڵێنەکانی بووە و لە بەرامبەردا ئەوە ئەمریکایە کە بەڵێن و پابەندی پێشێل دەکات، بە هۆکاری دشوارترکردنی ئیمکانی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ چارەسەریی ململانێ نائاساییە نێونەتەوەییەکان زانی و ڕایگەیاند: ئەو بڕیارە ئەمریکا تەریک دەخات و رۆژهەڵاتی ناڤین بەرەو هەڵدێر دەبات.

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا بۆ بیرهێنانەوەی مەترسییەکانی دەرچوون لە بەرجام، دۆخی بەر لەو ڕێککەوتنەی بیرهێنایەوە و ڕاشیگەیاند: کاتێک کە دانوستانەکان دەستی پێ‌کرد، ئێرانوڵاتێک بوو کە هەوڵی گەیشتن بە دەسەڵاتی ناڤۆکی دەدا و تەنیا دوو یان سێ مانگی مابوو بۆ مسۆگەرکردنی ماددەگەلی بەرهەم هێنانی بۆمب. ئەو دەسەڵاتە پاش چەندین ساڵ گەمارۆی گرژ و چەند لایەنە بە دەست هاتبوو و ئەوە نیشانی داوە کە گەمارۆکان نەیانتوایبوو پێشکەوتی ناڤۆکیی ئێران بوەستێنن. ئەو ڕێککەوتنە لە هەلومرجێکی ئاوادا کرا و بووە هۆی لە ناوچوونی لە سەدا ۹۷ی خەزێنەگەلی ئۆرانیۆمی و ناوەندی ڕاکتۆری ئاوی قورس، ڕاگرتنی زیاتر لە ۱۳ هەزار سانتریفیوژ و پیتاندنی ئۆرانیۆمی فۆردۆ لە لایەن ئێرانەوە.

جەختی لەوەش کردەوە: ئێمە باش دەمانزانی کە ئەگەر ئێران بەو ڕێککەوتنە پابەند نەدەبوو، تەواو وڵاتانی جیهانی بە تۆمەتبار و تاوانکاریان دەزانی.

News Code 13612

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =