بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە RTÉ؛ ئهنجومهنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارە سبەی چوارشەممە بە داخوازی سوید و ئینگلیز، کۆبوونەوەیەک بە مەبەستی لێکدانەوەی توندوتیژی لە میانمار، کە بووەتە هۆی ئاوارەیی زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەس، بەڕێوە ببات.
ئەمە لە حاڵێکدایەکە زەید ڕەعد حسێن کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دەوڵەتی میانماری بە توندوتیژی پلان بۆ داڕێژراو دژی موسڵمانان تۆمەتبار کرد و سەبارەت بە نزیک بوونی پاکتاو کردنی ئەتنیکی کەمایەتی ڕۆهینگیا هۆشداریی دا.
شیاوی باسە ئانگ سان سووچی کە براوەی خەڵاتی ئاشتی نۆبێلە بە بێ دەنگی بەرانبەر قەیرانی میانمار تۆمەتبار کراوە تا شوێنێک کە کەسانی هاو ئاستی خۆی داوایان لێ کردووە کە حەسێبی خۆی لە سوپای ئەو وڵاتە جودا بکاتەوە و توندوتیژییەکان ئیدانە بکات.
Your Comment