AP ١٣٩٦ خەرمانان ١٩ ٢١:٢٧

لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی وڵاتانی ئیسلامی جەخت کرا؛

نیگەرانی جیهانی ئیسلام بە جەنایەتەکان دژی موسڵمانانی ڕۆهینگیا

نیگەرانی جیهانی ئیسلام بە جەنایەتەکان دژی موسڵمانانی ڕۆهینگیا

لە کۆبوونەوەی تایبەتی بەرپرسانی وڵاتانی ئیسلامی سەبارەت بە موسڵمانانی میانمار لە سەر ڕاگرتنی جەنایەتەکان و پێویستیی ناردنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بۆ ئاوارەکان جەخت کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسانی بەشدار لە کۆبوونەوەی زانست و تەکنۆلۆژیای ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا دۆخی موسڵمانانی لێ قەوماو و ئاوارەکانی میانمار لێک درایەوە و لە بەیانییەیەکدا جەخت لە سەر پێویست بوونی کۆتایی هێنان بە توندوتیژییەکان، ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە و هەروەها یارمەتی دانی لێ قەوماوان و ئاوارەکانی میانمار کرا.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران دوێنێ شەو و ئەمڕۆ لە دیدار لە گەڵ سەرۆک کۆمارەکانی تورکیا، ڤینۆزۆئێلا، ئازەربایجان، قەزاقستان و ئۆزبەکستان لە سەر پێویست بوونی ئاوڕدانەوەی جیدی جیهانی ئیسلام بە دۆخی لێ قەوماوان و ئاوارەکانی ڕۆهینگیا جەختی کردبوو.

بەرپرسانی بەشدار لە کۆبوونەوەی ئاستانە، هەروەها لە سەر پێویست بوونی ڕێکخستنی بە کۆمەڵ و هاوکاری وڵاتانی ئیسلامی بۆ ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بە لێ قەوماوان و ئاوارەکان جەختیان کرد.

News ID 12699

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha