به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی سوپای پاسدارانی ئێران، سوپای پاسداران له میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا جه‌نایه‌ته‌کان له دژی موسوڵمانانی میانماری ئیدانه کرد و دوای کرد که ده‌نگی ئه‌م که‌مینه به گوێ جیهان بگات.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه: جه‌نایه‌ته قیزه‌ونه‌کان له دژی موسوڵمانه‌کانی میانمار له لایه‌ن بوداییه‌کان و سوپای میانمار له حه‌وته‌ی ڕابردوو چووه‌ته قۆناغێکی ترسناک و نیشانی ده‌دات که پلانێکی مهرترسیدار له دژی موسوڵمانه‌کان داڕێژراوه و گه‌ر به‌ری پێنهگیردرێت کۆمه‌ڵکوژی لێده‌که‌وێته‌وه.
له درێژه‌دا هاتووه: ئه‌م ڕوداوانه بووه‌ته هۆی ئاواره بوونی زیاتر له ۱۰۰ هه‌زار و کوژرانی ۴۰۰ موسوڵمان و ئه‌مه‌ش ئه‌رکی ده‌وڵه‌تی میانمار له‌م ڕووداوه‌دا زیاتر ده‌کات و پاکتاوی ڕه‌گه‌زی ده‌بێته هۆی ناسه‌قامگیر کردنی ناوچه‌که.
هه‌روه‌ها ئاماژه دراوه که بێ ده‌نگ بوونی ناوه‌نده جیهانییه‌کان که دروشـمی به‌رگری له مافی مرۆڤ ده‌که‌ن هیچ پاساوێکی نییه و به ڕوونی نیشانی ده‌دات که جیهان له دووفاقیه‌تی دایه و هیچ به‌ره‌یه‌کی به‌هێزی مافی مرۆڤی بۆ ئه‌م ڕووداوه تاڵانه تاکوو ئێسته سه‌ری هه‌ڵنه‌داوه.
له کۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که داوا له هه‌موو خه‌ڵکی ئێران و موسوڵمانانی جیهان کراوه که دژی جه‌نایه‌ته‌کانی میانمار بوه‌ستنه‌وه و جه‌خت کراوه: سوپای پاسدارانی ئێران پشتیوانی کردن له موسوڵمانانی میانمار و گه‌یاندنی ده‌نگی سته‌ملێکراوی خه‌ڵکی میانمار به گوێ جیهان به ئه‌رکی خۆی و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌زانێت، سوپای پاسداران ئاماده‌یه تاکوو له هه‌موو ڕوویێکه‌وه یارمه‌تی ئاواره‌کانی ئه‌م ڕووداوه بدات و داوا له ده‌وڵه‌تی ئێرانیش ده‌کات که هه‌موو هه‌وڵی خۆی بۆ یارمه‌تی برا موسوڵمانه‌کانی میانمار که زۆربه‌شیان ئه‌هلی سوننه‌ن بخاته گەڕ و به‌ر به جهنایەتێکی دیکه له دژی موسوڵمانه‌کان بگیردرێت.
Your Comment