بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ماڵپەڕی کۆمیتەی نیشتمانیی پارا ئۆلەمپیک، ڕەحمان ئەندامی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کێش هەڵگریی گیانبازان و کەمئەندامانی وڵات بۆ مسۆگەر کردنی نازناوی باشترین وەرزشوانی ساڵ پاش ڕکابەری لە گەڵ ئیهار بووکی مەوانی بلاڕووسی و مارسێل هۆگ ڤیلچێرسواری سویسرایی، توانی نازناوی باشترین وەرزشوانی پیاوی ساڵی ۲۰۱۷ مسۆگەر بکات.
بەهێزترین پارا ئۆلەمپیەنی جیهان خەڵاتی خۆی لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەرزشی ئیمارات لە ئەبوزەبی وەرگرت.
بەربژاربوونی ناوی ئەو سێ کەسە بە پێی سەرکەوتنەکانیان لە یارییە پارا ئۆلەمپیکەکانی ساڵی ٢٠١٦ی ڕیۆی بەرازیل بووە.
سیامەند ڕەحمان لە ڕێۆدا توانی قورسایی ۳۱۰ کیلۆگەرامی بەرزکاتەوە کە تا پێش ئەو کەس نەیتوانیبوو لە یارییە پارا ئۆلەمپیکەکاندا کێشێکی ئاوا هەڵگرێت.
خەڵاتی باشترینەکانی ساڵی ٢٠١٧ لە شاری ئەبووزەبی ئاراستەی باشترین وەرزشوانی پیاو، باشترین وەرزشوانی ژن، باشترین یانە، باشترین وەرزشوانی تازەکاری پیاو و باشترین وەرزشوانی تازەکاری ژن کرا.
شایانی باسە، هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمیتەی نێونەتەوەیی پارائۆلەمپیک-یش بەیانی لە ئەبووزەبی بەڕیوە دەچێت.
Your Comment