بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەتڵەس، دەزگا هەواڵدەرییەکانی ئەفغانستان لە ناردنی ٢٠٠ ئەندامی گرووپی تاڵیبان لە گەڵ ٣٠٠ چیچانی، داغستانی و عارەب بۆ میانمار هەواڵیان دا.
ئەو کەسانە بە پاگەندەی شەڕ لە گەڵ سوپای میانمار و بەدی هێنانی مافی موسڵمانانی بێ پەنای ڕۆهینگیا ڕەوانەی ئەو وڵاتە بوون.
لە ڕۆژانی دواییدا سەدان موسڵمانی میانمار لە لایەن بووداییە توندڕەوەکانەوە لە بەر چاوی جیهانیان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە بێ ڕەحمانە دەکوژرێن و کۆمەڵ کوژی دەکرێن یاکوو ناچار بە کۆچی زۆرەملێیی لە ئەستەمترین دۆخدان.
ئەتڵەس لە کۆتاییدا دەنووسێت: ئێستا لە لای موسڵمانانی ڕۆهینگیاوە ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە کە وڵاتانی ئیسلامی و سەر بە ڕۆژاوا کە هاواری بەرگری لە ئیسلام دەکەن، لە کوێن؟ لە کوێن ئەوانەی کە بە ناوی ئیسلامەوە خۆکوژی دەکەن. لە کوێن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرگری لە مافی مرۆڤ؟!
Your Comment