به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌میر فه‌رزاد ئیسماعیلی، فه‌رمانده‌ی بنکه‌ی ئاسمانی ئه‌رته‌شی ئێران وتی: له ساڵی ۱۳۹۵دا زیاد له ۵۰ ملیۆن موسافر به ئاسمانی ئێران‌دا تێپه‌ڕیوون و ئه‌مه‌ش ئاستی ئه‌منی ئاسمانی ئێران له جیهاندا نیشان ده‌دات.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه ئه‌گه‌رچی گه‌ماڕۆی سه‌ربازی دراین، به‌ڵام ئه‌زموونی شه‌ڕی ۸ ساڵه له‌گه‌ڵ عێراق ده‌ستکه‌وتی زۆر باشی بۆ ئێمه هه‌بووه، ئێمه ته‌نیا له ئۆپراسیۆنی وه‌لفه‌جری ۸دا توانیمان زیاد له ۸۰ باڵه‌فڕی عێراقی بته‌قێنییه‌وه و زه‌ربێکی یه‌کجار کوشه‌نده له سوپای به‌عسییه‌کان له‌و سه‌رده‌مه‌دا بده‌ین.
ئه‌م فه‌رمانده‌ی ئێرانییه وتی: له‌مڕۆدا زیاترین ڕێگه‌ی هێرش کردن بۆ سه‌ر وڵاتانی دیکه له ڕێگه‌ی ئاسمان و مووشه‌که‌وه ئه‌نجام ده‌بێت. ئێمه بێجگه له ناوچه سنوورییه‌کان ئه‌منیه‌تی ئاسمانی سه‌رجه‌م شاره‌کان و پاڵاوگه‌کان و شوێنه ستراتیژییه‌کانی ئێرانمان ده‌سته‌به‌ر کردووه، ئێمه له ۳۷۰۰ شوێندا سیستمی به‌رگری ئاسمانیمان جێگیر کردووه و دوژمن توانی ڕه‌ت بوونی له‌م هێڵه به‌رگرییه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ک نییه.
ئه‌و جه‌ختی کرد: له ئێستادا ڕۆژانه ۱۴۰۰ فڕۆکه‌ی نه‌فه‌ربه‌ری بیانی مۆڵه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌یه که به ئاسمانی ئێران‌دا تێپه‌ڕن، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌یه که ئاسمانی وڵاتانی ناوچه‌که ئه‌من نییه و ئێران سه‌قامگر ترین ئاسمانی گه‌شتیاری له ناوچه‌که‌دا هه‌یه و ساڵی ڕابردوو زیاد له ۵۰۰ هه‌زار فڕۆکه‌ی نه‌فه‌ربه‌ری بیانی به ئاسمانی ئێران‌دا گه‌شتیان کردووه.
ئیسماعیلی له کۆتایدا وتی: ئه‌مه ته‌نیا ده‌رنجامی هێزی خۆڕاگری و سه‌ربازی ئێرانه، ئه‌م هێزه ده‌ستکه‌وتی باش و زۆر زیاتری بۆ ئێران هه‌یه، ئێمه به یارمه‌تی ئه‌ندازیارانی ئێرانی توانیمانه له ئێستادا پێشکه‌وتووترین سیستمی مووشه‌کی له ناوخۆدا به‌رهه‌م بێنین و له ئێستا سه‌رجه‌م سیستمه مووشه‌کییه‌کانی ئێران به شێوه‌یه‌کی زیره‌ک به‌رهه‌م دێن و له درێژه‌ی به‌رگری کردن له سنووره‌کانی ئێران به کار دێن.
بۆچوونی ئێوە