به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، رۆژنامه‌ی "فاینانشیاڵ تایمز" نووسی: گرووپی تیرۆریستی داعش هه‌موو ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی هه‌یه‌تی ره‌وانه‌ی وڵاته ئه‌وروپییه‌كانی كردووه.
رۆژنامه‌كە له راپۆرتێكدا نووسیویەتی كه دوای ئه‌وه‌ی داعش له سووریا و عێڕاق خاكه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات، نایه‌وێت ئه‌و پاره‌یه‌ی له فرۆشتنی نه‌وت و شوێنه‌وار و تاڵانی به‌ده‌ستی هێناوه له‌ده‌ستی بدات، بۆیه له رێگه‌ی چه‌ند سه‌رمایه‌دارێكه‌وه پاره‌كانی ره‌وانه‌ی ئه‌ورووپا كردووه.
له راپۆرتهكادا هاتووه: چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بیش به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌سمی هاوكار بوونه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی داعش، هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ش كه‌سانی زۆر شاراوه‌ن و ناناسرێنه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كە، داعش تاوه‌كوو ئێستەش رۆژانه بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلاری له فرۆشتنی نه‌وتدا ده‌ست ده‌كه‌وێ، ئه‌مه‌ش جگه له‌وه‌ی له چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی دیكه‌وه پاره‌ی هه‌یه و خۆی پێ به‌ڕێوه ده‌بات.
له ئه‌نتاكیا له توركیا، كه‌سێك به ناوی عه‌مار كۆمپانیایه‌كی بچووكی گواستنه‌وه‌ی پاره‌ی هه‌یه، ساڵانێكی زۆره له رێگه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه‌وه پاره ره‌وانه‌ی ئه‌ورووپا ده‌كات، كاتێك ده‌زگاكانی ئاسایش لێی ده‌پرسن ئه‌و پارانه بۆ كوێ ده‌نێرێ؟ ئه‌و ده‌ڵێ بۆ ئاواره سوورییه‌كانه، ئه‌وان داوای ده‌كه‌ن و كه‌سوكاریشیان بۆیان ده‌نێرن.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه داعش زۆر به ئاسانی ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی ملیۆنان دۆلار ره‌وانه‌ی ئه‌ورووپا بكات، كه ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی چه‌ند كه‌سێكه‌وه ده‌بێت له توركیا، پاشان له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی دابه‌ش ده‌كرێت.
له‌مباره‌وه باس نیوز نووسی: ئه‌وه‌ی جێگه‌ی مه‌ترسییه كه له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، داعش له رێگه‌ی چه‌ند سه‌رمایه‌دارێكه‌وه پاره‌كانی ره‌وانه‌ی ئه‌وروپا ده‌كات، ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ش پاره‌كان ده‌خه‌نه ناو پڕۆژه‌ی گه‌وره و مانگانه داهات بۆ داعش كۆده‌كه‌نه‌وه، واته ئه‌و میلۆنان دۆلاره‌ی داعش مانگانه قازانجی دێته سه‌ر و ئه‌وانیش بۆ كاری تیرۆریستی به كاری ده‌هێنن.
ئاماژه‌ش بەوە دراوه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌و رووه‌وه كردووه، كه داعش ده‌یه‌وێت له كاتی بونیادنانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی وێرانی كردوون وه‌كوو مووسڵ و ره‌قه و زۆر شوێنی دیكه، ده‌ستی ئه‌ویشی تێدا بێت و له رێگه‌ی چه‌ند كۆمپانیایه‌كه‌وه پاره‌ی خۆی وه‌گه‌ڕ بخات.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت پێویسته ده‌وڵه‌ت روونكردنه‌وه بدات، چونكه ناكرێت ئاگاداری پیلانێكی له‌و شێوه‌یه‌ی داعش نه‌بن.
Your Comment