دواین پڕۆژه یاساکه‌ی کۆنگرێس که ئاسته‌نگی ویزایی بۆ ئه‌و که‌سانه ساز ده‌کات وا سه‌فری ئێران ده‌که‌ن، بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تی ئێران و زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپایی.
بڕێک له شاره‌زایان و توێژه‌ران جێبه‌جێ کردنی ئه‌م پڕۆژه یاسایه به پێشێل کردنی ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی نێوان ئێران و گرووپی ۵+۱ ده‌زانن که ئامانجه‌که‌ی ئاسته‌نگ سازکردنه بۆ جێبه‌جێ کردنی به‌رجام. زۆر که‌س لایان وایه ئه‌م کاره هێمایه‌که بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆماری دوایی ئه‌مریکا ئه‌م به‌رجامه جێبه‌جێ نه‌کات.
به‌م حاڵه‌شه‌وه بڕێک شاره‌زا و لێکۆڵه‌ری وه‌ک گه‌ری سیک" ڕاوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سێ سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئه‌مریکا له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌یه که دواین سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا هه‌ر که‌س ببێت به هۆی ئه‌و کاردانه‌وه نه‌رێنیانه‌ی که جێبه‌جێ نه‌کردنی به‌رجام بۆ ئه‌مریکای دروست ده‌کات، ناچاره که ڕێککه‌وتنه‌که جێبه‌جێ بکات، هه‌رچه‌ند به نیسبه‌ت ده‌وڵه‌تی ئۆباماوه، ده‌وڵه‌تی داهاتوو که‌متر جه‌خت ده‌کاته سه‌ر ئه‌م ڕێککه‌وتنه.
پرۆفیسۆر نادری ئینتسار مامۆستای زانسته سیاسییه‌کانی زانکۆی ئالابامای باشووری ئه‌مریکا له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته که ئایا سه‌رۆک کۆماری دوایی ئه‌مریکا به‌رجام جێبه‌جێ ده‌کات یان نا به هه‌واڵنێری مێهری وت: سه‌رۆک کۆماری دوایی ئه‌مریکا هه‌وڵ ده‌دات ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران ره‌ت بکاته‌وه، به‌ڵام ئه‌م کاره به ئاشکرا و ڕاسته‌خۆ ئه‌نجام نادات.
ئینتسار له درێژه‌دا زیادی کرد: ئێمه پێشتریش دیومانه که ناڕاسته‌وخۆ بڕێک ئاسته‌نگ له لایه‌ن کۆنگره‌ی ئه‌مریکاوه بۆ جه‌ێبه‌جێ نه‌بوونی ئه‌م ڕێککه‌وتنه ئه‌نجام دراوه. ئاسته‌نگه‌کانی نێو پڕۆژه یاسا نوێیه‌که که ئۆباماش واژۆی کردووه دژ به ماده‌ی ۲۹ی ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی گشتگیر (به‌رجام)ه.
ئه‌و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به کاریگه‌ری کۆماری خواز بوونی دوایین سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی جێبه‌جێ کردنی به‌رجام ڕوونی کرده‌وه: ئه‌گه‌ر دوایین سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا، کۆماری خواز بێت ئه‌وه ئێمه ده‌بێت چاوه‌ڕوانی چالاکی ناڕاسته‌وخۆی زیاتر له کۆنگرێس بین، ئه‌م چالاکیانه ناڕاسته‌وخۆ به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ نه‌کردنی به‌رجام ئه‌نجام ده‌بێت، به‌م شێوه هان ده‌ده‌رێت تاکوو ناڕاسته‌وخۆ جێبه‌جێ کردنی به‌رجام ڕابوه‌ستێنن.
بۆچوونی ئێوە