به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، به‌رپرسێکی سه‌ربازیی سووریا ڕایگه‌یاند: فڕۆکه‌ی جەنگی میگ ۲۱‌ی سوپای سووریا له ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای باشووری سویدا خراوه‌ته‌خواره‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه وتیشی: هۆکاری که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئەو فڕۆکه‌یەکە ڕوون نییه و له حاڵی تاوتوێ کردنیداین.
ئەو لە کاتێکدایە کە گرووپێکی سەر بە سوپای ئازادی سووریا ڕایگه‌یاندووه کە هێزه‌کانی فڕۆکه‌که‌یان داخستووه و فڕۆکه‌وانه‌که‌شیان به‌دیل گرتووە.
به گوێرەی ده‌یلی سه‌باح، فارێس مونجه‌د به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی گرووپی ئه‌حمه‌د عه‌بده وتوویه‌تی: فڕۆکه‌ی میگ ۲۱‌ی سوپای سووریا له نزیکی وادی مه‌حموود له پارێزگای سویدا که‌وتۆ‌ته‌خواره‌وه. ئه‌و گرووپه له ژێر پشتیوانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانه.
مونجه‌د ڕاشیگه‌یاندووه: فڕۆکه‌وانه‌که‌ی ئه‌و میگه لای ئێمه به‌دیل گیراوە، ناوبراو بریندار بووه و له ژێر چاودێری پزیشکیدایه. ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان له‌گه‌ڵ ئه‌و فڕۆکه‌وانه بجووڵێینەوە.
هاوکات ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا پشتڕاستی کردۆته‌وه که فرۆکەی جەنگی سوپای سووریا داخستراوە و فڕۆکه‌وانه‌که‌شی له لایه‌ن ئه‌حمه‌د عه‌بده به‌دیل گیراوه.
بۆچوونی ئێوە