به راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه ۲۳ی گه‌لاوێژ، شاندی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا ده‌كات بۆ لێکدانه‌وه‌ی پرسی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و ماوەی چەند رۆژێكیش شاندەكە لە بەغدا دەمێنێتەوە.
له باره‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌وه ئه‌ندامێکی سانده‌که به خه‌ندانی وت: "پێدەچێت یەكەم كۆبوونەوەمان لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆكی حكومەت عێراق بێت، دواتر لەگەڵ حزب و لایەن سیاسییەكانی دیكە كۆدەبینەوە".
شانده‌كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر لەكۆبوونەوەیاندا لەگەڵ مەسعود بارزانی و كۆسرەت رەسوڵ تاوتوێی ئەنجێندای شاندەكەیان كرد بۆ بەغدا.
ئه‌ندامانی شانده‌كه پێكهاتوون له سه‌عدی پیره، رۆژ نوری شاوێس، فوئاد حسێن، ماجد بازرگان، ڤیان ده‌خیل، رۆمیۆ هه‌كاری، محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د.
ھەشتی ئەم مانگە لیژنەی تایبەتی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم، بڕیاریدا شاندێک ره‌وانه‌ی بەغدا بکات.
Your Comment