به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی پارێزگای گوڵستان، سه‌ید مه‌حموود عه‌له‌وه‌ی، وه‌زیری ئیتلاعاتی ئێران له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رپرسانی ئه‌م وه‌زاره‌ته وتی: زانیارییه‌کان له هه‌موو جیهاندا پێگه‌یه‌کی یه‌کجار گرنگیان هه‌یه و له وه‌زاره‌تی ئیتلاعات زۆربه‌ی که‌سانی شاره‌زا و بلیمه‌ت کۆبوونه‌ته‌وه و ئیش ده‌که‌ن.
ئه‌و جه‌ختی کرد: ئه‌م که‌سانه هه‌موو هه‌وڵیان ئه‌وه‌یه تاکوو به‌ر به گه‌وره بوونه‌وه‌ی ناکۆکییه بچووکه‌کان بگرن. ئه‌م که‌سه بلیمه‌تانه چهلهنجهکان ده‌دۆزنه‌وه و چاره‌سه‌ری ده‌که‌ن و ڕێگه ناده‌ن ببێته هۆی خه‌ساری گه‌وره.
ئه‌و درێژه‌ی دا: ناوه‌نده زانیارییه‌کانی ئێمه به پێشنیارکردنی چاره‌سه‌ری باش و به په‌له ڕۆڵێکی گه‌وره‌یان له که‌م کردنه‌وه‌ی تێچووی حکومه‌ته‌کاندا هه‌یه.
عه‌له‌وی جه‌ختی کرد: یه‌کێک له ئامانجه‌کانی ئێمه دابین کردنی ئه‌منیه‌تی ده‌روونی خه‌ڵکه و ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین خه‌ڵک له ڕوویی ده‌رونییه‌وه هه‌ست به ئارامی و ئاسایش بکه‌ن.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌و جۆره ئه‌منیه‌ته‌ی کاریگه‌ری هه‌یه که به‌ستێنه‌کان بۆ گه‌شه‌ی که‌سانی لێهاتوو و لاوه‌کان ئاماده بکات و ببێته هۆی یه‌کگرتوویی هه‌موو خه‌ڵکی ئێران.
ئه‌و جه‌ختی کرد که ده‌بێت به‌ستێنێک دروست بکه‌ین که که‌سانی لێهاتوو و بلیمه‌ت تێیدا هه‌ست به ئاسایش بکه‌ن.
بۆچوونی ئێوە