AP ١٣٩٦ گەلاوێژ ٧ ١٥:٢٨

ترامپ تاقی کردنەوەی مووشەکی کۆریای باکووری ئیدانە کرد

ترامپ تاقی کردنەوەی مووشەکی کۆریای باکووری ئیدانە کرد

سەرۆک کۆماری ئەمریکا نوێ ترین تاقی کردنەوەی مووشەکی پیۆنگ یانگی ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر کە سی ئێن ئێن، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەکی نووسراو نوێ ترین تاقی کردنەوەی مووشەکی کۆریای باکوور کە دوێنێ هەینی ئەنجامی دا، ئیدانە کرد و وەکوو کارێکی ملهوڕانە و مەترسیدار ناوی لێ بردووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە کیم جونگ ئون ڕێبەری کۆریای باکوور سەرکەوتنی تاقی کردنەوەکەی وەکوو توانایی ئەو وڵاتە بۆ کردنە ئامانجی ئەمریکا وەسف کردووە.

ترامپ لە بەیانییەکەیدا هەڕەشەی کرد: ئەو چەک و چۆڵ و تاقی کردنەوانە، لە گەڵ هەڕەشە بۆ سەر جیهان، کۆریای باکوور زیاتر لە ڕابردوو دوورەپەرێز دەکاتەوە و ئابووری وڵاتەکەی لاوازتر و خەڵکەکەشی بێ بەش تر دەکاتەوە.

شیاوی باسە پیۆنگ یانگ دوێنێ هەینی بە مەودای چەند کاتژمێرەوە پاش ئەوەی کە سێنای ئەمریکا ئەو وڵاتەی گەمارۆ دا، مووشەکێکی نوێی تاقی کردەوە کە پاگەندە کراوە کە بەژپێو بووە.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە ڕووسیا ئەو پاگەندەیەی بردووەتە ژێر پرسارەوە و دەڵێت ئەوەی دوێنێ تاقی کراوەتەوە، مووشێکی نێوان بڕ بووە.

News Code 11553

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha