به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، لێژنه‌ی زانستی یه‌که‌مین خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی کتێبی کوردی ئیبراهیم یوونسی له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا به فه‌ڕمی ناوی سه‌رجه‌م داوه‌ره‌کانی یه‌که‌مین خولی ئه‌م خه‌ڵاته‌ی ڕاگه‌یاند.
به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی یه‌که‌مین خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی کتێبی کوردی ئیبراهیم یوونسی، دوای سێ مانگ کاری بەردەوام ١٣۴ کتێب لە کوردستانی ئێران و ١۴٠ کتێب لە هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه لە لایەن نزیکەی ٢۴٠ نووسەرەوە، گه‌یشتووه‌ته ده‌ست لێژنه‌ی زانستی خه‌ڵاته‌که و کاری داوه‌ری کتێبه‌کان ده‌ستی پێکردووه.
لێژنه‌ی زانستی خه‌ڵاتی کتێبی ئیبراهیم یوونسی له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا وێڕای سپاس و پێزانینی خۆی بۆ دڵسۆزی سه‌رجه‌م چالاکانی فه‌رهه‌نگی کورد، له یه‌که‌م هه‌نگاوی داوه‌ری کردنی کتێبه‌کان به فه‌ڕمی ناوی سه‌رجه‌م دادوه‌ره‌کانی هه‌موو به‌شه‌کانی ئه‌م خه‌ڵاته‌ی بڵاوکرده‌وه.
له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا ناوی سه‌رجه‌م دادوه‌ره‌کان به‌م شێوه‌یه هاتووه؛
به‌شی رۆمان:
شێرزاد حەسەن
عەبدوڵڵا کەیخوسرەوی
د. محەمەد رەحیم ئەحمەدی
به‌شی چیرۆک:
محەمەد رەمەزانی
جەبار جەمال غەریب
د. محەمەد رەحیمیان
به‌شی شێعر:
هاشم سەراج
ڕەزا عەلیپوور
یوونس ڕەزایی
به‌شی وەرگێڕان:
د. ئومید وەرزەندە
د. ئەحمەدی مەلا
د. نەزەند بەگیخان
د. رەحمان وەیسی
رەزا شەجیعی
به‌شێ رەخنە و لێکۆڵینەوە:
د. رەهبەر مەحموود زادە
د. مەسعوود بینەندە
د. کەماڵ خالەق پەنا
بۆچوونی ئێوە