به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی ئه‌لمه‌نار، سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵا، ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنان له میانه‌ی قسه‌کانی خۆی وتی: دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕش ئیمام خومه‌ینی (ره) دواین هه‌ینی مانگی ڕه‌مه‌زانی کرده ڕۆژی قودس، دوای کۆچی ئیمام خومه‌ینی ئیمام خامنه‌یش جه‌ختیان له سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م ڕۆژه بووه.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌مڕۆ ناوچه‌که به ڕێڕه‌وێکی زۆر هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، هه‌موو بابه‌ته‌کانیش به جۆرێک له سوودی ڕژیمی زایۆنی ته‌واو ده‌بێت و ڕوونه ئه‌مانه پیلانه له دژی ئێمه به‌ڕێوه ده‌چێت. له‌م نێوانه‌دا ته‌نیا ئێران بووه که پشتیوانی سه‌ره‌کی خه‌ڵکی هه‌ژاری فه‌له‌ستین بووه و له سه‌ر به‌ڵێنه‌که‌ی خۆیشی ماوه‌ته‌وه.
ئه‌و جه‌ختی کرد: ڕژیمی سعوودی زۆر لاوازتر و ترسه‌نۆک تر له‌وه‌یه که بیه‌وێت له دژی کۆماری ئیسلامی ئێران شه‌ڕ ده‌ست پێ بکات. له‌مڕۆدا به‌ره‌ی به‌رخۆدان گه‌وره‌تر بووه‌ته‌وه یه‌مه‌ن و عێراقیش ته‌ڤڵی ئه‌م به‌ره گه‌وره‌یه بوون، سووریاش وه‌ک به‌نداوێکی به‌هێز به‌ره‌وڕووی هه‌موو پیلانه‌کانی ناوچه‌که بووه‌ته‌وه.
حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵا وتی: هه‌موو ئه‌و پیلانانهنی له عێراق و سووریا له لایه‌ن تیرۆریسته‌کانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت ته‌نیا بۆ لاواز کردنی به‌ره‌ی خۆڕاگرییه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی فه‌له‌ستین ڕۆژ له ڕۆژ زیاتر هه‌ست به لاوازی بکه‌ن و ته‌سلیمی خواستی زایۆنییه‌کان بن. لایان وا بوو به گه‌ماڕۆ ئێران لاواز ده‌بێت، به‌ڵام ئێران نه‌ک لاواز نه‌بووه که ئێسته به‌هێزتره و زیاترین هێزی خۆڕاگری هه‌یه و له پشتی هه‌ژارانی ناوچه‌که وه‌ستاوه.
ئه‌و جه‌ختی کرد: ئێران له داهاتوودا ڕۆڵی زیاتری له سووریا ده‌بێت و زیاتر له‌م وڵاته‌دا ئاماده ده‌بێت هۆکاره‌شی ئه‌و مووشه‌کانه بوو که له دهیرهزووی کوتا و مووشه‌که‌کان ده‌قاوده‌ق بنکه و باره‌گاکانی تیرۆریسته‌کانیان له سووریا پێکاوه. به به‌ره‌کتی به‌ره‌ی خۆڕاگری مه‌ترسی لاناوچوونی ده‌وڵه‌تی ده‌میشق له‌ناوچووه و ئه‌گه‌ر ده‌ستکه‌وته مه‌یدانییه‌کان هه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌ره‌و پێش بڕوات دابه‌ش بوونی سووریاش پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه. هێزه‌کانی عێراقیش به هۆی شه‌ڕی دژ به داعش ئێسته له باڵاترین ئاستی ئاماده‌ی دان و دژی هه‌رجۆره پیلانێک ده‌بنه‌وه.
له درێژه‌دا وتیشی: ڕژیمی زایۆنی له ژێر ناوی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی به‌شداری هێرشه ئاسمانییه‌کانی یه‌مه‌ن ده‌کات، به‌ڵام ئه‌مه ئاشکرا نه‌کراوه.
ئه‌و جه‌ختی کرد: له‌مڕۆدا ئسیڕائیل وه‌ها لاواز بووه که ناتوانێت هیچ شه‌ڕێک به ئاشكرا ئه‌نجام بدات چون له زه‌ره‌ری ده‌شکێته‌وه. ئه‌وان له ساڵی ۱۹۶۷ به‌م لاوه هیچ دهستهکوتێکیان نه‌بووه. ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش شه‌ڕێک ده‌ست پێ بکات وه‌ک شه‌ڕی ۳۳ ڕۆژه نابێت و گورزی زۆر سه‌خت و کاریگه‌رتر له زایۆنییه‌کان ده‌ده‌ین.
ئه‌مینداری گشتی حزبوڵا له کۆتاییدا جه‌ختی کرد که سه‌رکه‌وتن بۆ به‌ره‌ی خۆڕاگری ده‌بێت و ئێمه له ناوچه‌که‌دا ده‌ستی باڵامان ده‌بێت.
Your Comment