به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له حوڕییه‌ت، دادگایه‌ک له تورکیا عایشه یه‌ڵماز، ڕاوێژکاری سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئه‌م وڵاته یه‌ڵماز که یه‌کێک بوو له خاتوونه ئیسلامییه ناسراوه‌کانی تورکیا به بۆنه‌ی به‌شداری کردن له ڕێکخراوی فه‌تحوڵا گوله‌ن ده‌ستگیر کردووه.
دادگای ژماره‌ی ۵ی ئه‌نقه‌ره ڕایگه‌یاند که خاتوو یه‌ڵماز پاره‌ی بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی گوله‌ن دابین کردووه و زیندانی ده‌کرێت.
شایانی باسه که عایشه یه‌ڵماز، که‌سێک بوو که له کاره نایاساییه‌کانی بانکی ئاسیاش ده‌ستی هه‌بوو، دادگا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که یه‌ڵماز ده‌ستی هه‌بووه له به‌رێوه بردنی ماڵپه‌ڕی بایلۆک.
ده‌وڵه‌تی تورکیا ڕایگه‌یاندووه که ئه‌ندامانی ڕێکخراوی گوله‌ن له ماڵپه‌ڕی بایلۆک بۆ ئاڵ و گۆڕ کردنی زانیارییه‌کانی خۆیان سوودیان ده‌برد.
شایانی باسه که تورکیا فه‌تحوڵا گوله‌ن به ڕێبه‌ری کوده‌تاکه‌ی ساڵی ۲۰۱۶ی ئه‌م وڵاته ناو ده‌بات، به‌ڵام ئه‌مریکا تاکوو ئێسته ئاماده نه‌بووه ئه‌م که‌سایه‌تییه ڕاده‌ستی ئه‌نقه‌ره بکاته‌وه.
Your Comment