خەلیل حەیدەری لە وتووێژ لە گەڵ مێهر، له هاوردە کردنی زیاتر لە ٣ ملیۆن دۆلار کاڵا لە ڕێگای گومڕۆکهکانی پارێزگای کرماشانهوه بۆ ناو وڵات هەواڵی دا و وتی: بە گشتی زیاتر لە ٣ ملیۆن و ٥٠٢ هەزار و ٢١٦ دۆلار بە کێشی ١٦١٩ تۆن لە ڕێگای گومڕۆکهکانی پارێزگاوە لە ٢ مانگەی سەرەتایی ئەمساڵ هاوردە کراوە.
چین پلەی یەکەمی هاوردەکردنی کاڵا بۆ ئێران
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بە گشتی کاڵا هاوردەییەکان بۆ پارێزگا لە ٧ وڵاتەوە هاوردە دەکرێت، وتی: وڵاتی چین بە ٩٠١ هەزار و ٢٩٣ دۆلار کاڵا بە کێشی ١٨٣ تۆن پلەی یەکەمی ئەمساڵی هەیە.
حەیدەری زیادی کرد: لەو ماوەیەدا وڵاتی پاکستان بە ٦٧١ هەزار و ٣٨٩ دۆلار و تورکیا بە ٥٣٤ هەزار و ٢٧٦ دۆلار پلەی دووهەم و سێهەمیان هەیە.
برنج لە سەرووی کاڵای هاوردەییەکان بۆ ناو وڵاتە
ناوبراو زیاترین کاڵای هاوردەیی گۆمرۆکهکانی پارێزگای کرماشانی برنج، سیبکی خاوی پراید، پرێس هیدرۆلیکی ددانسازی و ئامێری پێویستی ترانسفورماتۆر و .... ناولێبرد.
Your Comment