AP ١٣٩٦ جۆزەردان ٧ ٢٠:٢٧

لە ڕەقە؛

١٧ هاووڵاتیی سووریا بە هۆی هێرشی هاوپەیمانانەوە کوژران

١٧ هاووڵاتیی سووریا بە هۆی هێرشی هاوپەیمانانەوە کوژران

شەڕکەرەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دژە داعش چەند پاسی هاووڵاتیانی ڕەقەیان کردە ئامانج کە بە هۆیەوە ١٧ هاووڵاتی کوژرا و ٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی لوبنانی ئەلعەهد، جەنایەتەکانی هاوپەیمانانی نێو دەوەڵەتی دژە داعش بە سەرکردەیی ئەمریکا لە سووریا هەروا درێژەی هەیە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، شەڕکەرەکانی هاوپەیمانانی ئەمریکی چەند پاسێکی هاووڵاتیانی لە ناوچەی کەسارات هەڵکەوتوو لە گوندی ڕەتلە لە دەڤەری باشووری ڕەقە، کردە ئامانجی.

شیاوی باسە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی تا ئێستا دەیان هاووڵاتیی لە ڕەقە و شوێنەکانی تری ئەو وڵاتە کردووەتە ئامانج.

News Code 10323

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha