به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی ئا‌ڵمانیا، ژنراڵ جۆزف دانفۆرد، سه‌رۆکی ئه‌رکانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مریکا پێشنیاری کردووه که دوای سه‌رکه‌وتن به سه‌ر داعش، ناتۆ بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن مه‌شق به هێزه‌کانی عێراق بکات.
به پێی قسه‌کانی ئه‌و، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ دوای شکست دانی داعش‌یش داوای یارمه‌تی کردووه.
دانفۆرد جه‌ختی کرد: دوای شکست دانی داعش، ناتۆ له دۆخێکی باڵاده‌ستدا ده‌بێت و ده‌توانێت بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ ڕاهێنان به هێزه عێراقییه‌کان بکات.
ئه‌و زیادی کرد: ناتۆ ده‌توانێت له ڕووی لۆجستیکی، هه‌ڵبژاردنی هێزه‌کنای عێراق و ڕاهێنانی ئه‌م هێزانه به باشی یارمه‌تی عێراقییه‌کان بدات.
ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که به‌رپرسیاریه‌تی به‌ره‌ی دژه داعش به ڕێبه‌ری ئه‌مریکا له ئه‌ستۆی ناتۆ نییه و ئێمه باسی ئه‌م شتانه ناکه‌ین.
شایانی باسه که دۆناڵد ترامپ، گوشاری خستووه‌ته سه‌ر ئه‌ندامانی ناتۆ که ده‌بێت چالاکی سه‌ربازیی خۆیان زیاتر بکه‌ن، ڕۆژی ۲۵‌ی مه‌ی دواین کۆبوونه‌وه‌ی ناتۆ سه‌باره‌ت به ڕۆڵی سه‌ربازی زیاتر له بروکسل به‌ڕێوه ده‌چێت.
بۆچوونی ئێوە