بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، سەرچاوەکانی سەر بە گرووپە چەکدارەکانی سووریا ڕێژەی قوربانیانی هێرشەکانی هاوپەیمانی نێوەدەوڵەتی به ڕێبهری ئهمریکا ناسراو بە دژە داعشیان ڕاگەیاند.
هەر لەم پێوەندیەدا، سەرچاوەکانی سەر بە گرووپە چەکدارەکانی سووریا ڕایانگەیاند کە بە هۆی ئەو هێرشانەوە نێزیک بە ٣٧٩ کەس کوژراون.
ئەو سەرچاوانە زیادیان کرد کە ئەو ئامارە هی ناوەڕاستەکانی مانگی مارچی ڕابردوو تا ئێستایە و ناوچەی ڕەقە هەڵکەوتوو لە باکووری سووریا و دەڤەری دەگرێتە بەر.
بۆچوونی ئێوە