به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له هاوار نیوز، پێشڕه‌وی شه‌ڕڤانان له چوارچێوه‌ی قۆناغی چواره‌می ئۆپه‌راسیۆنی توڕیی فورات به‌رده‌وامه‌و ئه‌مڕۆ كارگه‌ی ڕستن و چنینی په‌مو یان له ره‌قه كۆنتڕۆڵكردووه.
له‌و هه‌واڵه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه به كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و كارگه‌یه شه‌ڕڤانان له‌ئێستادا ته‌نها چواركیلۆمتر له ره‌قه دورن.
هه‌روه‌ها شه‌ڕڤانان له‌میحوه‌ری ڕۆژئاواوه پێنج كیلۆمه‌تر پێشڕ‌ه‌وییان كردووه و چوار كێڵگه‌یان له‌ده‌ستی داعش كۆنتڕۆڵكردووه دوای شه‌ڕێكی سه‌خت.
شه‌ڕڤانان، له‌ماوه‌ی چوار ڕۆژدا ۱۸۵كیلۆمه‌تر چوار گۆشه خاك یان كۆنتڕۆڵكردووه كه شه‌ش گوند و حه‌وت كێڵگه له خۆده‌گرێت.
شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات دوای ۵۰ رۆژ شه‌ڕ، رۆژی ۱۰ی ئه‌م مانگه، كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی شارۆچكه‌ی ته‌بقه و به‌نداوی فورات-یان راگه‌یاند.
تەبقە دەكەوێتە دووری ۴۰ كیلۆمەتر لە خۆرئاوای رەقە و لەساڵی ۲۰۱۴ دا چەكدارانی داعش دەستیان بەسەریدا گرتووه.
Your Comment