بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیرە"، سەرچاوەکانی هەواڵ لە سووریا ڕایانگەیاند کە لە گەڕەکی شێخ مەقسوود لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا، دەنگی دەستڕێژیی گولە دەبیسترێت و هێزەکانی ئەرتەشی سووریا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی بوونی هێزی هەسەدە لەو گەڕەکەدا، داوایان لە خەڵکی خۆجێی ئەو شێخ مەقسوود کردووە کە لە ماڵی خۆیاندا بمێننەوە.
هاوکات هەسەدەش بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، جەختی کردووە کە تا ئێستا دووجار هەوڵی هێزەکانی دەوڵەتی کاتی دیمەشق بۆ چوونە ناو گەڕەکی شێخ مەقسوود بە تانک و چەکی قورسی سەربازیی پووچەڵ کردۆتەوە.
شایانی باسە، لە درێژەی شەڕ و پەلاماری تیرۆریستیی هێزەکانی جۆلانی بۆ سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە شاری حەلەب، ئەنجومەنی باڵای عەلەوییەکانی سووریا لە کاردانەوەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەوی لە سووریادا ڕوو دەدا، هەڵمەتێکی ئامانجدار و پڕ مەترسییە لە توندوتیژی، تیرۆریزم و پاکتاوی نژادی.
Your Comment