بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نزار عەبدولڕەزاق کەشۆ دەرهێنەر و ئەکتەر و مامۆستا و توێژەری شانۆی سەرشەقام کە یەکێکە لە داوەرانی بەشەکانی ئایینی، نەریتی، منداڵ و میرمنداڵان و نیشتمانی هەژدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەر شەقامی مەریوانە، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بۆ بەشداری لەو فیستیڤالە، وتی: مەریوان شارێکی چکۆلە، بەڵام جوانە و هەموو کوردستانی ئێرانم خۆش دەوێ و بە دیتنی شارستانییەت و کارە پسپۆڕانەکانی ئێرە زۆر کەیف خۆش بووم.
کەشۆ وتیشی: هیوادارم چ لەباری هونەری و چ لەباری فەرهەنگییەوە بتوانین پەیوەندییەکی تۆکمەتری فەرهەنگی و هونەری لە نێوان توونس و ئێران بڕەخسێنین. چونکە ئێران وڵاتێکە بە شارستانییەت و مێژوویەکی دەوڵەمەند و ئێمە خۆشحاڵین بە ناردنی گرووپە هونەرییەکانم بۆ ئێران.
Your Comment