بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پێکدادانی قورسی نێوان ملیشیاکانی سەر بە تورکیا و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە شاری مەنبەج کە لە شەوی ڕابردووەوە تا ئەوڕۆ درێژەی بووە، ناوچەگەلێک لەو شارە و گوندەکانی هاوێری و پردی قەرەقەراق و سیرین لە لایەن فرۆکەکانی تورکیاوە بوردومان کران.
بەوەشەوە هێزەکانی هەسەدە توانیان ١٤ تیرۆریست قۆڵبەست بکەن و چەندین ئۆتۆمبیلی تیرۆریستانی سەر بە تورکیا بتەقێننەوە.
هاوکات بڵاوبوونەوەی گرتەگەلێکی ڤیدئۆیی لە تەرمی تیرۆریستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نیشاندەری خەستبوونی ئەو پێکدادانەنانەیە.
Your Comment