بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی مێدیایی هێزەکانی هەسەدە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە هەوڵی تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا بۆ چوون بۆ نێو گوندی عەبدوک لە نزیک شاری گرێسپی لە کانتۆنی فرات، 5 چەکداری ئەو گرووپە کوژران و 4 چەکداری دیکەشیان بریندار بووە.
هەروەها هاتووە کە ئەو چەکدارانە بۆ ئەوەی کە بتوانن تەرمی هێزەکانی خۆیان لە ئەوێ ببەنە دەرەوە بە تۆپ و خومپارە هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکە و بەهۆیەوە خەساری مادی زۆر بەر ئەو گوندە کەوتووە.
Your Comment