-
حوکمی سێدارە بۆ تاوانباری دۆسیەی کچە بۆکانیەکە دەرکرا
سەرۆکی دادوەری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدانی بۆ تۆمەتباری سەرەکی دۆسیەی "نیان"، کچە شەش ساڵانەکەی خەڵکی بۆکانی ڕاگەیاند.
-
کوردی سووریا یارمەتی بۆ عەلەوییەکان نارد
کاروانی هاوکاری مرۆیی مانگی سووری کورد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە بەرەو ناوچە کەنارییەکانی سووریا ڕۆیشت.
-
داخوازیی مەزڵۆم کۆبانی لە هاوپەیمانیی ئەمریکا
فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، داوا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزە چالاکەکان دەکەین ئەم تاوانانە ڕابگرن و ئاگربەست لە سەرتاسەری سوریا بۆتە پێویستی.
-
دیمەشق پاش ڕێککەوتن، گوشاری زیاتر دەخاتە سەر کوردەکان
سەرچاوە میدیاییەکان لە بەرزبوونەوەی گوشارەکانی دیمەشق پاش ڕێککەوتن لە سەر ئیدارەی خۆسەری کوردی بۆ ئاوێتەبوون لە دەوڵەتی نوێی سووریا هەواڵیان دا.
-
چل باوەری ژەهراوی بە کوردی بڵاو کرایەوە
کتێبی "چل باوەڕی ژەهراوی" لە نووسینی (ئاڕنۆڵد و کڵیفۆرد لازارۆس و ئالێن فەی) لە وەرگێڕانی دووقۆڵی دوکتۆر هادی نەقدی و بێگەرد جەهانی، بە زمانی کوردی چاپ و بڵاوکرایەوە.
-
کۆپاپۆرە سەربازییەکانی ئێران گەڕانەوە
یەکسەدەمین کۆپاپۆرگرووپی ڕاهێنانی هێزی دەریایی ستراتژیکی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران پاش تێپەڕاندنی 9 هەزار کیلۆمەتر دەریاگەردی، گەڕانەوە بۆ وڵات.
-
ئێران گۆشەگیری سەر مەهدی کەڕووبی هەڵگرت
مەهدی کەڕووبی دوای 15 ساڵ کۆتایی هاتنی گۆشەگیریەکەی، هەڵگیرا.
-
بەیاننامەی ڕێکخراوی جیهانیی قەدەغەی چەکی کیمیایی بۆ یادی هەڵەبجە
فرناندۆ ئاریاس، بەرپرسی گشتی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی بەیاننامەیەکی بە بۆنەی ساڵڕۆژی هێرشی کیمیایی ڕژێمی سەدام حسێن بۆ سەر هەڵەبجە لە ساڵی1988 بڵاو کردەوە.
-
سەفەری عێراقچی بۆ عومان پێوەندی بە نامەکەی ترامپەوە بووە؟
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەسەر گومانەکان سەبارەت بە نامەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، وتی: سەفەری وەزیری دەرەوە بۆ عومان پێوەندی بە ئەو نامەیەوە نەبوو.
-
زاناکانی سووریا لەو وڵاتە هەڵدێن
سەرچاوە ئاگادارەکان لە بەردەوام بوونی هێرشی هێزەکانی سەر بە جۆلانی لە سووریا و هەڵاتنی هەڵکەوتە زانستییەکان لە ئەو وڵاتە هەواڵیان دا.
-
ئاگرکەوتنەوە لە زرێبار
ئەمشەو ئاگر لە قامیشەڵانەکانی زرێباری مەریوان بەربووە و بەهۆی نەگەیشتنی ڕاستەوخۆ بۆ شوێنی ئاگرەکە، کۆنترۆڵکردن و کوژاندنەوەی قورس بووە.
-
داهاتووی تورکیای پاش هەڵوەشانەوەی پەکەکە
ئەلمانیتۆر لە ڕاپۆرتێکدا دەڕوانێتە پەیامی ئۆجەلان بۆ چەکدانان و هەڵوەشانەوەی پەکەکە دوای چوار دەیە و چەندین پرسیار لەبارەی داهاتووی سیاسەتەکانی تورکیا لە پەیوەندی لەگەڵ کوردەکانی ئەو وڵاتە، سووریا و ناوچە.
-
کاردانەوەی حوسی بە هێرشەکانی ئەمریکا و ئینگلیز
سەرکردەی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند کە ئەمریکا و ئیسرائیل خەریکی جەنایەتی گەورە لە دژی خەڵکی یەمەن و فەلەستینن.