بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانیدا سەبارەت بە گومانەکان لەسەر ترامپ، وتی: ئێستا نامانەوێت لەسەر ئەو پەیامە راگەیاندن بکەین. ئەوەش کە لە مێدیاکان بڵاو بووەتەوە، زیاتریان گومانن. ناوەرۆکی نامەکەی ترامپ لەگەڵ قسەکانی زۆر جیاواز نیە. دوای ڵێکدانەوەکانیش وەڵامی ئەو پەیامە دەدەینەوە. سەفەرەکەی عێراقچیش پێوەندی بە ئەو نامەیەوە نەبوو.
وەڵامی هەر جۆرە هەڕەشەیەک دەدەینەوە
بەقایی لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە لە هێرشی سەربازی بۆ سەر یەمەن ترامپ هەڕەشەی لە ئێران کردووە و کاردانەوەی ئێران هەمبەر ئەو هەڕەشە چییە، وتی: وەڵامی هەر جۆرە هەڕەشەیەک بۆ سەر یەکپارچەیی خاک و بەرژەوەندییەکانی ئێران دەدەینەوە. هێرش بۆ سەر یەمەنیش بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکان لە غەززە بووە.
هەروەها سەبارەت بە حئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و تورکیا وتی: هاوکارییەکانی دوو وڵاتەکە هەر درێژەی هەیە و ئەو کێشانەش هاوپەیوەند بە سووریایە و پێمان وایە کە بە گفتوگۆ بەڕێوە دەبرێن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی بورمانی کیمیاوی هەڵەبچە وتی: لە باری یاساییەوە شوێنگیری کردنی مافی گیانبازانی کیمیایی بە ئەرکی خۆمان دەزانین و لە کاتی خۆیدا پێشنیاری ڕێکارێکی ڕوون کردنەوەی ڕاستییەکان سەبارەت بە لایەنەکانی بەشداری کۆمپانیایەکی ئەڵمانی بۆ بەرهەمهێنانی چەکی کیمایی و پێدانی بە عێراق بووین.
ناوبراو لەسەر هەوڵە بڵاو کراوەکان سەبارەت بە قەدەغەی چوونی هاووڵاتیانی ئێرانی بۆ ئەمریکا وتی: ئەو هەوڵە نیشانەی دوژمنیاەتی بەرپرسانی ئەمریکا لەگەڵ گەلی ئێرانە .
بەقایی سەبارەت بە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئێران، ڕووسیا و چین وتی: بەردەوام لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە هاوکاریمان هەیە و پرسی ئەتۆمی یەکێک لە بابەتەکان بوو کە لەسەری باس کرا و هەروەها درێژەی دا کە ئەمریکا دانوستانی بۆ ئامێری سیاسی و گوشار دەوێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە سەفەری غەریب ئابادی بۆ ڤیەنا و لێدوانەکانی گرۆسی وتی: گفتقوگۆی غەریب ئابادی لەگەڵ بەرپرسی گشتی ئاژانس لە درێژەی هاوکاریەکانی ئێمە لەگەڵ ئاژانسە. هەر وەک هەرەشە ئەتۆمییەکان زیادی کردووە ئێمەش هەوڵە دیپلۆماسیەکانمان زیاد کردووە و پێشتریش ڕامانگەیاندووە کە هەڵوێستی سیاسی بەرپرسانی ئاژانس و خودی بەرپرسی گشتی ئاژانس هیچ ئاسەوارێکی ئەرێنی و سازێنەری نەبووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەسەر گومانەکان سەبارەت بە نامەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، وتی: سەفەری وەزیری دەرەوە بۆ عومان پێوەندی بە ئەو نامەیەوە نەبوو.
News ID 54326
Your Comment