بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المسیرە"، عەبدولمەلەک حوسی سەرکردەی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە لێدوانێکدا، کاردانەوەی بە هێرشەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن کە بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی دەیان کەسی مەدەنی، نیشان دا و وتی: ئامانج لەو هێرشانە وەک بەشێک لە سیاسەتی ستەمکارانە و دەستدرێژکارانەی ئەمریکا و ئیسرائیل، پاڵپشتی لە ئیسرائیل و لاوازکردنی بەرخۆدانی فەلەستینە.
حوسی وێڕای ڕەخنە لە بێدەنگی کۆمەڵگای جیهانی و وڵاتانی ئیسلامی هەمبەر بەو جەنایەتانە، جەختی کرد: خەڵکی یەمەن بەردەوام لە پشتی خەڵکی فەلەستین دەوەستن و درێژە دەدەن بە بەرخۆدانیان هەمبەر بە دەستدرێژیی ئەمریکا و ئیسرائیل.
ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند کە ئەمریکا و ئیسرائیل خەریکی جەنایەتی گەورە لە دژی خەڵکی یەمەن و فەلەستینن، بەڵام بەوەشەوە هیچکام نەیانتوانیوە بەو دەستدرێژییانە، ئامانجەکانیان مسۆگەر بکەن، بەڵکوو بەپێچەوانە بوونەتە هۆی تۆکمەی توانستی سەربازی و بەرخۆدانی یەمەن.
سەرکردەی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە کۆتاییدا خوازیاری بەشداریی بەربڵاوی جەماوەری لە ڕێپێوانی بەیانی بە بۆنەی یادی گەزەوەی بەدر بوو و جەختی کرد: هەڵوێستی ئێمە درێژەدان بە ڕێبازی پێغەمبەری خودا (دخ) و ئاڵای ئیسلامە و لەوڕۆکەشدا پابەند دەبین بە هەڵوێستی ئیسلامی و جیهاد لە ڕێگای خودادا.
Your Comment