سادق عه‌لی موقه‌ده‌م له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری مێهر رایگه‌یاند: کاتژمیر ۳‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه هێزه‌کانی فریاکه‌وتن توانییان له کانگای زمستان یورتی ئازادشار ۱۳ ته‌رمی دیکه بدۆزنه‌وه.
مقوده‌م وتی: هێزه‌کانی فریاکه‌وتن له توونێلێکی لاته‌کیه‌وه گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ته‌قینه‌وه‌که و ئه‌و ته‌رمانه‌یان ده‌رهێناوه.
وتیشی: هێشتا کاری هه‌ڵگرتنی خاک و خۆڵ ته‌واو نه‌بووه و فریاکه‌وتن کۆتایی نه‌هاتووه.
شیاوی ئاماژه‌یه که له ڕۆژی چوارشه‌مه‌وه تا ئێستا ته‌رمی ۲۲ کرێکار له ژێر کانگاکه‌دا ده‌رهێنراوه.
کانگای خه‌ڵۆزی زمستان یورت له باکووری ئێران ڕۆژی چوارشه‌مه ۱۳ی گوڵان ته‌قیه‌وه و داڕما و ۴۰ کرێکاری کرده ژێره‌وه و ۷۰ که‌سێشی بریندار کرد.
Your Comment