به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له هاوار نیوز، پارێزگای ئامه‌د له دوێنێ شه‌وه له ناوچه‌ی لجه‌ی سه‌ر به پارێزگاکه قه‌ده‌غه‌ی هات و چووی له ۱۸ گوند ڕاگه‌یاندووه و به‌م کاره ئاماده‌کاری بۆ گه‌وره‌ترین ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له دژی په‌که‌که ده‌که‌ن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ۱۸ گونده له لایه‌ن ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی تورکیاوه به ته‌واوی و به چه‌کی قورس گه‌ماڕۆ دراون تاکوو شه‌ڕی هێزه‌کانی په‌که‌که بکه‌ن.
لجه ناوچه‌یه‌کی یه‌کجار شاخاوی و کوێستانییه که تورکیا زۆر به ده‌گمه‌ن توانیویه‌تی کۆنترۆڵی شاخه‌کانی بکات و تاکوو ئێسته به ده‌یان ئۆپراسیۆنی له دژی ئه‌م ناوچه‌یه ئه‌نجام داوه، به‌ڵام تێیدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه.
به پێی ڕاپۆرته‌کان په‌که‌که له‌م ناوچه‌یه‌دا به ده‌یان ساڵه که چالاکی ده‌کات، پارێزگاری ئامه‌د له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاند که له به‌یانی ۵ی مارسی ۲۰۱۷وه هاتوچوو کردن بۆ ناوچه‌ی لجه و ۱۸ گوندی ئه‌م کوێستانه قه‌ده‌غه‌یه و ئه‌مه کاره‌ش به مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هێزه‌کانی په‌که‌که ئه‌نجام ده‌بێت.
شایانی باسه که له میانه‌ی یه‌ک مانگی داهاتوودا گه‌وره‌ترین گشت پرسی تورکیا بۆ گۆڕینی بنه‌ڕه‌تی یاسای ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی نه‌ته‌وه په‌ره‌سته‌کانی تورکیا کۆ بکه‌نه‌وه، له‌م ماوه‌دا به ده‌یان پڕۆژه‌ی له‌م شێوه‌یان ڕاگه‌یاندووه.
به پێی داتاکانی سوپای تورکیا له ئۆپراسیۆنه‌که‌ی ناوچه‌ی لجه ۴ یه‌که‌ی وشکانی سوپا و ۱۷ باڵه‌فڕی ئاپاچی و به ده‌یان تانک و هامر تێیدا به‌شداری ده‌که‌ن.
Your Comment